دڵنیاییەک بۆ خانەنشینانی نوێ لەبارەی مووچە

شەیری بکە لە:

ژمارەیەک خانەنشین لە یەکێک لە بانکەکان لە چاوەڕوانی وەرگرتنی مووچەکانیان - فۆتۆ (محەممەد شوانی)

ئاڤا نیوز

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی خانەنشینی هەرێمی کوردستان دڵنیایی بە خانەنشینان دەدات، بە تایبەت ئەوانەی خانەنشینی نوێن و هێشتان مامەڵەکانیان تەواو نەبووە، لەگەڵ مووچەی مانگەکانی ئایندە مووچەکانیان بەیەکەوە وەردەگرن و یەک دیناریان نافەوتێت.

وێنە گەورەکە: مووچەی مانگی سێی خانەنشینانی شارستانی دابەش کرا، هەزار و 500 خانەنشینی نوێ و دوو هەزار و 500 خانەنشین و میراتگری خانەنشین کە کێشەی یو پی ئێنیان هەبوو، بەو هۆیەوە چەند مانگێک بوو مووچەیان ڕاگیرابوو، ئەمڕۆ هەموو مووچەکانیان بەسەر یەکەوە وەرگرت.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەشێک لە خانەنشینان ئەمڕۆ نزیکەی شەش ملیۆن دیناریان وەرگرتووە. بۆ نموونە خانەنشینێکی نوێ، مانگی سێ یەکەم مووچەی وەک خانەنشین بۆ خەرج کراوە، مووچەکەی ملیۆنێک و 710 هەزار و 520 دینارە، لەگەڵ مووچەی مانگی سێ مووچەی مانگەکانی یەک و دووشی بۆ خەرج کراوە، بەگشتی بڕی پێنج ملیۆن و 131 هەزار و 560 دیناری وەرگرتووە.

ئەمەش بزانە: بڕیارە دوای جەژن خانەنشینانی نوێ ئەوانەی ئەم مانگە مووچەیان بۆ بەستراوە و 25 ساڵ خزمەتیان هەیە 12 مووچەی ئیکرامییەکەیان بۆ خەرج بکرێت. بۆنموونە خانەنشینێکی نوێ کە 12 مووچە ئیکرامییەکەی بڕی 20 ملیۆن و 526 هەزار و 240 دینار دەبێت.

لێدوانی فەرمی: مریەم عوسمان، بەڕێوەبەری گشتی لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خانەنشینی هەرێمی کوردستان بە ئاڤای ڕاگەیاند، ئەو خانەنشینانەی هێشتا مامەڵەیان تەواو نەبووە، لەگەڵ مووچەی مانگەکانی ئایندە ئەوانیش بە هەمان شێوە مووچەکانیان بەیەکەوە وەردەگرن و یەک دیناریان نافەوتێت.

- تەوابوونی دۆسیە و مامەڵەکانیشیان خێرا دەکرێت، بۆ ئەوەی خانەنشینەکان هێندە چاوەڕوانی بەستنی مووچە نەکەن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ