
خشتەی دابەشکردنی مووچە، گرافیک: ئاڤا
ئاڤا نیوز
سبەی هەینی سەرەڕای پشووی فەرمی بەڵام دابەشکردنی مووچەی مانگی سێ لە ڕێگەی هەژمار من و بەشێوەی کاش بەردەوام دەبێت و 23 وەزارەت و دەستە و توێژ مووچە وەردەگرن.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ پێنجشەممە دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی سێ کرا و سێ ڕۆژ بەردەوام دەبێت، ئەم مانگەش 313 هەزار مووچەخۆر لەڕێگەی هەژماری من مووچە وەردەگرن.
زانیاریی زیاتر: دابەشکردنی مووچە بە کاش بەپێی خشتەی وەزارەتی دارایی دەبێت، سبەی هەینی کە پشووی فەرمییە بەڵام دابەشکردنی مووچە بەردەوام دەبێت و 23 وەزارەت و دەستە و توێژ مووچەی مانگی سێ وەردەگرن، بە خانەنشینی پێشمەرگە دەستپێدەکات و بە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار کۆتایی دێت.
ئەمەش بزانە: تیمی هەژماری من لەبارەی دابەشکردنی مووچەوە بە ئاڤای ڕاگەیاند، دابەشکردنی مووچە هاوشێوەی وەزارەتی دارایی دەبێت و ڕەنگە دوو شوێن پێش بخرێت بەمشێوەیە:-
- وەزارەتی دارایی و ئابووری
- دەستەی دەستپاکی
- دەستەی وەبەرهینان
- دەستەی ژینگە
- ئەو شوێنانەی دیکەش بەهەمانشێوە بەپێی لیستی ڕاگەیێنراو مووچە وەردەگرن
ئەوەی پێویستە بیزانیت: تیمی هەژماری من دوا لە مووچەخۆران دەکات قەرەباڵغی لەبەردەم ئامێرەکانی ڕاکێشانی پارە دروست نەکەن، چونکە بەش بەش پارە دەخرێتە سەر هەژماری مووچەخۆران و بە یەکجار نییە، بۆیە مووچەخۆران پێویستە چاوەڕوانی کورتەنامە بکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی: پابەندبوونی خۆمان بۆ جێبەجێکردنی بەرنامەی حکومەت نوێ دەکەینەوە
- کولتوور
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا بە بۆنەی جەژن بەرنامەی 'جەژنتان ئاڤا' پێشکەش دەکات
- جیهان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ هەڕەشەی بۆردوومانکردنی ئێران دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئاڤا ڕەمەزانێکی ملیار بینەری تێپەڕ کرد
12 کاتژمێر لەمەوپێش
ئایا خواردنەوەی چا بۆ خانمانی دووگیان زیانبەخشە؟
29 ئازار
هاووڵاتیانی کەرکووک ئامادەکاری بۆ جەژنی ڕەمەزان دەکەن
29 ئازار
ڕۆژانی جەژن لە ڕێگا گەشتیارییەکان هاتووچۆی بارهەڵگر و ماتۆڕسکیل قەدەغە دەکرێت
28 ئازار
خێمەی ڕەمەزان کەشێکی جیاوازی بەشەوانی بەردەم قەڵای هەولێر بەخشیوە
28 ئازار