حەج و عومرەی کوردستان تیروپشک بۆ خوازیارانی حەج دەکات

شەیری بکە لە:

ژمارەیەک لە حاجییانی هەرێمی کوردستان لە ووڵاتی سعوودیە

ئاڤا نیوز

بەڕێوبەرایەتیی گشتی حەج و عومرەی کوردستان، تیروپشک بۆ بەشێک لەو حاجیانە دەکات کە تەمەنیان لەخوارووی ساڵی 1954ـە و بەتەمەنن.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەمە ئەوە بڕیاری سعوودیەیە و دەبێ جێبەجێ بکرێت، داوای کردووە حاجییە بەتەمەنەکان لەبەر باری تەندروستی خۆیان ژمارەیان کەم بێت.

لێدوانی فەرمی: شێخ نیاز نەقشبەندی، بەڕێوبەری گشتی حەج و عەمرەی کوردستان بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: ئەو حاجیانەی بڕیار بوو ئەمساڵ برۆن، بەهۆی ئەو بڕیارەی سعوودیە تازە ناتوانن بڕۆن و ناویان جیا کراوەتەوە.

-
دڵنیاییتان پێ دەدەین، ساڵی داهاتوو هەمووتان دەچن بۆ حەج، بۆ ئەوانەیشی کە پارەیان داوە خەمتان نەبێ پارەکەتان نافەوتێ و ساڵێکی دیکە هیچ مامەڵەیەکی دارایی ناکەن.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ