تاقیكردنەوەی كۆتایی وەرزی دووەمی پۆلی نۆ لە چەند شارێك دوادەخرێت

شەیری بکە لە:
تاقیكردنەوەی كۆتایی وەرزی دووەمی پۆلی نۆ لە چەند شارێك دوادەخرێت

هۆڵی تاقیکردنەوەکان کە ژمارەیەک قوتابی و مامۆستای تێدایە لە کاتی تایکردنەوەدا

ئاڤا نیوز

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەی گەرمیان، بڕیاری دواخستنی تاقیكردنەوەی كۆتایی وەرزی دووەمی پۆلی نۆ لە سنووری گەرمیان دەدات.

وێنە گەورەكە: بە هۆی دواكەوتنی ناردنی مووچە لەلایەن بەغداوە بۆ مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان لە مانگەكانی سەرەتای پرۆسەی خوێندنی ئەمساڵ، مامۆستایانی سلێمانی و هەڵەبجە و گەرمیان و ڕاپەڕین بایكۆتی پرۆسەی خوێندنیان كرد ئەمەش قوتابیانی سنووری ئەو شارانە لە پرۆسەی خوێندن دواكەوتن و درەنگ دەرگای قوتابخانەكان كرایەوە.

بڵاوكراوەی فەرمی: پەروەردەی گەرمیان، نووسراوێكی ئاراستەی هەرسێ بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی كەلار، كفری و خانەقین کردووە و ئاماژەی بە ئەوە داوە كە بڕیار دراوە بە دواخستنی تاقیكردنەوەی كۆتایی وەرزی دووەمی پۆلی نۆی بنەڕەتی لە سنووری هەرسێ پەروەردەكە دوابخرێت بۆ 26-4-2025.

هۆكارە زانراوەكان: بەپێی ساڵنامەی خوێندنی وەزارەتی پەروەردە دەبێت تاقیكردنەوەی كۆتایی وەرزی دووەمی پۆلی نۆ لە ڕێكەوتی 8-4-2025 بكرێت، بەڵام بەهۆی ئەوەی لە سنووری گەرمیان مامۆستایان بایكۆتی پرۆسەی خوێندنیان كردبوو پرۆسەی خوێندن لە قوتابخانەكانی دەڤەرەكە دواكەوت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ