
فەرمانبەرێک لەكاتی وەرگرتنی مووچەكەی لە ڕێگەی هەژماری من- وێنە: محەممەد شوانی - ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
تیمی پڕۆژەی هەژماری من نوێترین داتا و زانیارییان سەبارەت بە پڕۆژەكە بڵاوكردەوە و ئاشكرای دەكات، بۆ مووچەی مانگی سێ 313 هەزار مووچەخۆر لەڕێگەی هەژماری منەوە مووچە وەردەگرن.
وێنە گەورەکە: بە ئامانجی هێنانەکایەی ئاسانکاریی زیاتر بۆ هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان، حکومەت بەردەوامە لە پتەوکردنی ژێرخانی بە دیجیتاڵکردن و لەو چوارچێوەیەشدا دەیەوێت سەرجەم مووچەخۆران لە ڕێگەی هەژماری منەوە مووچەکانیان وەربگرن و تا ئێستا پرۆسەکە لەکەرتی گشتیی بەردەوامە و دوای ئەوە کەرتی تایبەتیش دەگرێتەوە.
بڵاوكراوەی فەرمی: تیمی هەژماری من ڕایگەیاند: لە سەرجەمی یەك ملیۆن سوودمەند تاوەكو ئێستا 732 هەزار فەرمانبەر و مووچەخۆر لە پڕۆژەی هەژماری من تۆمار كراون، 405 كارتی بانك دابەش كراون و ئەم مانگە 313 هەزار مووچەخۆر مووچەكانیان لەڕێی پڕۆژەی هەژماری منەوە وەردەگرن.
زانیاریی زیاتر: تاوەكو ئێستا 550 ئەی تی ئێم لە 200 شوێنی جیا جیای سەرتاسەری هەرێمی كوردستان دانراون.
ئەمەش بزانە: بەپێی داتاكان، لەو 313 هەزار كەسەی ئەم مانگە مووچەیان لەڕێی هەژماری منەوە وەردەگرن 228 هەزار و 700 كەسیان فەرمانبەری مەدەنین، 84 هەزار و 600یشیان سەربازین.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی: پابەندبوونی خۆمان بۆ جێبەجێکردنی بەرنامەی حکومەت نوێ دەکەینەوە
- کولتوور
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا بە بۆنەی جەژن بەرنامەی 'جەژنتان ئاڤا' پێشکەش دەکات
- جیهان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ هەڕەشەی بۆردوومانکردنی ئێران دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئاڤا ڕەمەزانێکی ملیار بینەری تێپەڕ کرد
12 کاتژمێر لەمەوپێش
ئایا خواردنەوەی چا بۆ خانمانی دووگیان زیانبەخشە؟
29 ئازار
هاووڵاتیانی کەرکووک ئامادەکاری بۆ جەژنی ڕەمەزان دەکەن
29 ئازار
ڕۆژانی جەژن لە ڕێگا گەشتیارییەکان هاتووچۆی بارهەڵگر و ماتۆڕسکیل قەدەغە دەکرێت
28 ئازار
خێمەی ڕەمەزان کەشێکی جیاوازی بەشەوانی بەردەم قەڵای هەولێر بەخشیوە
28 ئازار