ڕێککەوتنی حکومەتی عێراق و BP بۆ پەرەپێدانی کێڵگە نەوتییەکانی کەرکووک واژۆ دەکرێت
- بزنس
- 26 ئازار

ساتی واژۆ کردنی ڕێککەوتنەکە بە ئامادەبوونی سوودانی. وێنە؛ ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیران
ئاڤا نیوز
بە چاودێریی سەرۆکوەزیرانی عێراق، ڕێککەوتنی وەزارەتی نەوت و کۆمپانیای بریتیش پیترۆلیۆم (BP) بۆ پەرەپێدانی کێڵگە نەوتییەکانی کەرکووک واژۆکرا، بەگوێرەی ڕێککەوتنەکەش هەناردەی نەوتی کەرکووک بۆ 420 هەزار بەرمیل بەرزدەکرێتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: 18ـی ئەم مانگە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ڕەشنووسی ڕێککەوتنی وەزارەتی نەوتی فیدڕاڵ و کۆمپانیای بریتش پترۆڵیۆم BPـی بۆ پەرەپێدانی کێڵگە نەوتییەکانی پارێزگای کەرکووک پەسەند کرد.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، بەمەبەستی نۆژەنکردنەوە و زیادکردنی بەرهەمهێنانی نەوت لە کێڵگەکانی قوبەی بابا و بای حەسەن و جمبور و خەباز و وەبەرهێنان لە کەرتی غاز و گەڕان بەدوای بیرەنەوتی نوێدا، ئەمڕۆ بە چاودێریی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیران وەزارەتی نەوتی فیدڕاڵ و کۆمپانیای بریتش پترۆڵیۆم BPـی بەریتانی ڕێککەوتنیان واژۆکرد.
بەگوێرەی ڕێککەوتنەکە:
٠ پەرەپێدانی ئەو چوار کێڵگەیە سامانی هایدرۆکاربۆنی زیاد دەکات.
٠ تێکڕای بەرهەمهێنانی نەوتی خاو لە کەرکووک بۆ ڕۆژانە 420 هەزار بەرمیل بەرزدەکرێتەوە .
٠ ئاستی بەرهەمهێنانی غاز لە کۆمپانیای غازی باکوور دەگەیێنرێتە 400 ملیۆن پێ سێجا لە ڕۆژێکدا.
٠ وێستگەیەکی بەرهەمهێنانی کارەبا بە توانای 400 مێگاوات دروستدەکرێت.
٠ پڕۆژەکە هاوکار دەبێت بۆ ڕاگرتنی سووتانی ئەو غازە لەگەڵ بەرهەمهێنانی نەوت دەسوتێت، ئەو غازەش لە دابینکردنی وزەدا بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا سوودی لێوەردەگیرێت.
٠ ڕێککەوتنەکە هەلی کار دابین دەکات و کادری لێهاتوو لەبواری هونەری و ئەندازیارییدا پێدەگەیێنێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی: پابەندبوونی خۆمان بۆ جێبەجێکردنی بەرنامەی حکومەت نوێ دەکەینەوە
- کولتوور
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا بە بۆنەی جەژن بەرنامەی 'جەژنتان ئاڤا' پێشکەش دەکات
- جیهان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ هەڕەشەی بۆردوومانکردنی ئێران دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئاڤا ڕەمەزانێکی ملیار بینەری تێپەڕ کرد
11 کاتژمێر لەمەوپێش
ئایا خواردنەوەی چا بۆ خانمانی دووگیان زیانبەخشە؟
29 ئازار
هاووڵاتیانی کەرکووک ئامادەکاری بۆ جەژنی ڕەمەزان دەکەن
29 ئازار
ڕۆژانی جەژن لە ڕێگا گەشتیارییەکان هاتووچۆی بارهەڵگر و ماتۆڕسکیل قەدەغە دەکرێت
28 ئازار
خێمەی ڕەمەزان کەشێکی جیاوازی بەشەوانی بەردەم قەڵای هەولێر بەخشیوە
28 ئازار