قەرزی نێوخۆیی عێراق 70 تریلیۆن دیناری تێپەڕاند

شەیری بکە لە:
قەرزی نێوخۆیی عێراق 70 تریلیۆن دیناری تێپەڕاند

دیناری عێراقی- وێنە: محەممەد شوانی- ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز


قەرزی نێوخۆیی عێراق 70 تریلیۆن دیناری تێپەڕاند، ئەمەش بەرزترین ئاستە عێراق پێیگەیشتووە لە ساڵی 2003 ەوە.


ڕاگەیێنراوی فەرمی: دەزگای عێراقی ئایندە بۆ لێكۆڵینەوە و ڕاوێژكاری ئابووریی ئاشكرای كرد، قەرزی نێوخۆیی گشتی حكومەتی عێراق لە كۆتایی ساڵی 2023 دا 70 ترلیۆن دیناری تێپەڕاند، ئەمەش بەراورد بە ساڵی 2022 بە ڕێژەی 1.5% بەرزبووەتەوە.


وێنە گەورەكە: زۆرترین قەرزی نێوخۆیی لە ساڵی 2020 دا کراوە. ساڵی 2019 قەرزی سەر حکومەتی عێراق 38 تریلیۆن دینار بووە، بەڵام لە ماوەی یەک ساڵدا بۆ 64 ترلیۆن بەرزبووەتەوە.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەگوێرەی ڕاپۆرتی دەزگای عێراقی ئایندە بۆ لێكۆڵینەوە و ڕاوێژكاریی ئابووری، قەرزی نێوخۆ لە نێوان بانكە بازرگانی و حكومییەكاندا دابەشكراوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: