ئەردۆغان هێرش دەکاتە سەر نەتانیاهۆ و بە هیتلەری دەچووێنێت

شەیری بکە لە:
ئەردۆغان هێرش دەکاتە سەر نەتانیاهۆ و بە هیتلەری دەچووێنێت

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا- AFP

ئاڤا نیوز


ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا، ڕژدە لەسەر پاڵپشتیکردنی سەرکردەکانی حەماس و دەڵێت "کەس ناتوانێت وامان لێبکات  بە حەماس بڵێین تیرۆرست".


وێنە گەورەکە: لەسەرەتای دەسپێکی شەڕی حەماس و ئیسرائیل، ئەردۆغان لایەنگیری لە حەماس و سەرکردەکانی لە دژی ئیسرائیل دەکات، تایبەت لە پرسی "خستنە لیستی تیرۆر"کە ئیسرائیل و ئەمریکا هەوڵی بۆ دەدەن.


لێدوانی فەرمی: ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا ڕایگەیاند: لەگەڵ سەرکردەکانی حەماس قسەم کردووە، زۆر ڕوون و ئاشکرا دەڵێم، بە تووندی پاڵپشتییان دەکەم، هیچ جیاوازییەک نییە  لە نێوان بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل و ئەدۆلف هیتلەر سەرۆکی نازییەکان.


زانیاریی زیاتر: بەگوتەی ئەردۆغان کاتێک 21 ساڵ لەمەوبەر وەک سەرۆکی گشتی پارتەکەی بۆ یەکەم جار سەردانی ئەمریکا دەکات، لەوێ دەربارەی حەماس پرسیاری لێ دەکەن ئەو دەڵێت"حەماس ڕێکخراوێکی تیرۆرستی نییە بەڵکو ڕێکخراوێکی بەرخۆدان و خۆڕاگرییە".

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان