وێنە: AFP
ئاڤا نیوز
جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا، ڕایگەیاند بەنیازە یاسایەک واژۆ بکات کە بە هۆیەوە ئەپڵیکەیشنی تیکتۆک دابخرێت. بەڵام دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی پێشووی ئەمریکا نیگەرانە لەو گوتەیەی بایدن.
وێنە گەورەکە: بڕیارە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا، ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا دەنگ لە سەر پڕۆژە یاسای داخستنی تیکتۆک بدات. تێپەڕاندنی پڕۆژە یاساکە پێویستیی بە دوو لە سەر سێی دەنگی ئەندامانی ئەنجوومەنەکە هەیە.
لێدوانی فەرمی: جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا، ڕایگەیاند: ئەگەر ئەنجوومەنی نوێنەران دەنگ لە سەر پڕۆژەکە بدەن و تێپەڕێنن، ئەوا ئەویش واژۆی لە سەر دەکات.
زانیاریی زیاتر: بە گوێرەی پڕۆژە یاساکە 165 ڕۆژ دەرفەت دەدرێت بە کۆمپانیای بایت-دانس، کە کۆمپانیایەکی چینییە و خاوەندارێتی تیکتۆک دەکات، تا کۆتایی بە ئەپڵیکەیشنەکە لە ئەمریکا بهێنێت.
گۆشەیەکی دیکەی دیمەنەکە: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا, کە بەربژێری سەرەکی کۆمارییەکانە بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی، نیگەرانیی خۆی لە ئەگەری داخستنی تیتۆک دەبڕی و دەڵێت: ئەگەر تیكتۆک دابخرێت فەیسبووك دوو هێندە قازانج دەكات و نامەوێت فەیسبووک قازانج بکات.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ترەمپ خۆی تیکتۆکی نییە و ساڵی 2020 کاتێک سەرۆک بوو هەوڵیدا تیکتۆک قەدەغە بکات، بەڵام بریارەکەی لەلایەن دادگای باڵای ئەمریکاوە ڕەتکرایەوە. مانگی ڕابردوو تیمی بانگەشەی هەڵبژاردنەکانی بایدن لە تیکتۆک هەژمارێکیان کردەوە.
باکگراوند: ئەمریکا نیگەرانە لەوەی تیکتۆک زانیاریی کەسیی بەکاربەرانی ئەمریکی بداتە دەست حکومەتی چین؛ تیکتۆک ئەمەی ڕەتکردووەتەوە.
ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 15 خولەک لەمەوپێش
شاندێکی هەرێمی کوردستان دەچێتەوە بەغدا
- جیهان
- 43 خولەک لەمەوپێش
بولگاریا لێکۆڵینەوە لە ناردنی پەیجەرەکان بۆ حیزبوڵڵا دەکات
- ببینە و ببیستە
- 44 خولەک لەمەوپێش
بەرنامەی زەڕەبین؛ ماددەی هۆشبەر
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئاڤا نیوز لیستی هاوکاتکراوی مووچە لەنێوان هەولێر و بەغدا بڵاودەکاتەوە
16 خولەک لەمەوپێش
ڕەسووکە دەچێتە گوندی سرێشمەی باڵەکایەتی
20 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕواندز و بیارە پێشبڕکێ بۆ بوون بە خۆشترین گوندی گەشتیاریی جیهان دەکەن
23 کاتژمێر لەمەوپێش
کاتی دابەشکردنی مووچە لە کوردستان و عێراق یەکدەخرێت
18 ئەیلوول
نهێنیی تەقینەوەی بێتەلەکانی حیزبوڵڵای لوبنان ئاشکرا دەبێت
17 ئەیلوول
- جیهان
- 43 خولەک لەمەوپێش
بولگاریا لێکۆڵینەوە لە ناردنی پەیجەرەکان بۆ حیزبوڵڵا دەکات
- جیهان
- 18 ئەیلوول
ڕووسیا کەمپەینی هاریس بە ئامانج دەگرێت