ئێران سزای ئەو ژنانە دەدات كە پابەندی باڵاپۆشی نین

شەیری بکە لە:
ئێران سزای ئەو ژنانە دەدات كە پابەندی باڵاپۆشی نین

وێنە- AFP

ئاڤا نیوز


ئێران بڕی سێ ملیۆن تومەن، وەک سزای سەرپێچیی "پابەندنەبوون بە باڵاپۆشی" بەسەر ژنانی ئێران دا دەسەپێنێت.


ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئەمیر حوسێن بانکی پوور ، ئەندام پەرلەمانی ئێران، هەموارکردنەوەی یاسای "باڵاپۆشی و پاکیزەیی" ڕاگەیاند، بە دانانی سزای سێ ملیۆن تومەن (55 دۆلار) بەسەر هەر ژنێک کە سەرپێچی بکات.


زانیاریی زیاتر: بە گوێرەی ئەو بڕیاڕە نوێیە، هەر ژنێکی ئێرانی سەرپێچی ئەو بڕیارەی حکومەتی ئێران بکات، ڕاستەوخۆ بڕی سێ ملیۆن تومەن لە هەژمارە بانکییەکەی دەبڕدرێت، ئەگەر پارە لە هەژمارەکەیدا نەبێت، ئەوا بە قەرز لەسەری هەژمار دەکرێت.


پێدراوە ڕاستەکان: ئەم ڕەشنووسی یاسایە لە ماوەی چەند ڕۆژێکدا دەنێردرێتە ئەنجوومەنی چاکسازی دەستوور و"دوای نەورۆز جێبەجێ دەکرێت کە سەرەتای مانگی نیسانی داهاتوو کۆتایی دێت. 


وێنە گەورەکە: سەرەڕای چڕبوونەوەی گوشارەکانی حکومەت، نارەزایەتییەکانی کچان و ژنانی ئێرانی " لە دژی باڵاپۆشی زۆرەملێ"  تایبەت لە دوای گیانلەدەستدانی کچە کوردی ڕۆژهەڵاتی کوردستان "ژینا ئەمینی  بە شێوازی جیاواز بەردەوامە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان