سوودانی داوای چاکسازی لە بانکەکانی ڕافیدەین و ڕەشید دەکات

شەیری بکە لە:
سوودانی داوای چاکسازی لە بانکەکانی ڕافیدەین و ڕەشید دەکات

کۆبوونەوەی سوودانی لەگەڵ نوێنەرانی کۆمپانیای ئێرنست ویۆنگ بۆ ڕێکارەکانی چاکسازی هەردوو بانکی ڕافیدەین و ڕەشید. وێنە؛ ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیران

 

ئاڤا نیوز

سەرۆکوەزیرانی عێراق جەخت لەسەر ئامادەکردنی پلانێک بۆ خێراترکردنی پرۆسەی چاکسازی لە بانکەکانی ڕافیدەین و ڕەشید بەگوێرەی پێوەرە نێودەوڵەتییەکان دەکاتەوە.

چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی یەکشەممە 2025-3-23، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بە ئامادەبوونی نوێنەرانی کۆمپانیای ئێرنست ویۆنگ، سەرۆکایەتی کۆبوونەوەیەکی بۆ بەدواداچوون بۆ ڕێکارەکانی چاکسازی هەردوو بانکی ڕافیدەین و ڕەشید، کرد.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوی نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق، لە کۆبوونەوەکەدا پێداچوونەوە بە قۆناغەکانی کارکردنی چاکسازیی بانکی کرا کە حکومەت بۆ داڕشتنەوە و پەرەپێدانی بانکەکانی ڕافیدەین و ڕەشید پەسەندی کردووە.

٠ تاوتوێی پێداچوونەوە بە پەیڕەوی ناوخۆی بانکەکانی ڕافیدەین و ڕەشید کرا بۆ ئەوەی لەگەڵ ستانداردە نێودەوڵەتییەکان و ئامانجەکانی چاکسازی بانکیدا بگونجێت.

٠ باس لە قەرزەکانی هەردوو بانکەکە و میکانیزمی دانەوەی قەرزەکانیان کرا.

٠ کۆمپانیای ئێرنست و یۆنگ ڕاپۆرتێکیان پێشکەش کرد کە تێیدا ئۆفەرە دارایی و تەکنیکییەکانیان خستەڕوو بۆ پڕۆژەی دامەزراندنی بانکی یەکەمی ڕافیدەین.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ