
عمر ئەلکروی، سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای دیالە
ئاڤا نیوز
ئەنجوومەنی پارێزگای دیالە، بەکۆی دەنگ متمانەی لە عمر ئەلکروی، سەرۆکی ئەنجوومەنەکە سەندەوە و دەرگای خۆپاڵاوتنی بۆ ئەو پۆستە کردەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەنجوومەنی پارێزگای دیالە، چەندین پرسیاری ئاراستەی عمر ئەلکروی، سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای دیالە کردبوو، پەیوەست بە تێوەگلان لە دۆسییەکانی گەندەڵی دارایی و ئیداری و بەکارهێنانی دەسەڵاتەکانی بۆ بەدەستهێنانی سەروەت و سامان.
چی ڕوویدا: یەکشەممە 2025-3-23، ئەنجوومەنی پارێزگای دیالە کۆبووەوە، لە کۆبوونەوەکە گوێیان لە وەڵامەکانی سەرۆکی ئەنجوومەن گرت لەسەر ئەو پرسیارانەی ئاراستەیان کردبوو، بەڵام ئەندامانی ئەنجوومەنەکە بڕویان بە وەڵامەکانی نەهێنا و بە کۆی دەنگ بڕیاری سەندنەوەی متمانەیان لە سەرۆکایەتی ئەنجوومەنەکە دا.
کاریگەریی و لێکەوتەکان: عومەر ئەلکروی، سەرۆکی لەکارلادراوی ئەنجوومەنی پارێزگای دیالە، کۆبوونەوەکەی جێهێشت و لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، دانیشتنەکە نایاسایی بووە.
لێدوانە فەرمی: پێش دانیشتنەکە، عمر ئەلکروی، سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای دیالە ئەوەی دووپات کردبووەوە کە ئەو "لە هیچ دۆسیەیەکی گەندەڵی دارایی و ئیداریدا بەشدار نەبووم، دەسەڵاتەکانم بۆ بەدەستهێنانی سەروەت و سامان نەقۆستۆتەوە و سوێندەکەم نەشکاندووە".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 17 خولەک لەمەوپێش
عەلی تەتەر: هێرشكارەكەی ئەمڕۆ خەڵكی دهۆك نییە
- کوردستان
- 31 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی سەرەخۆشی لە بەرهەم ساڵح دەکات
- ببینە و ببیستە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە دهۆک جەژنی ئەکیتۆی کلدانی و ئاشووری و سریانییەکان بەڕێوەچوو
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
نانسی عەجرەم دێتە هەولێر و لە پاڤیلیۆن کۆنسێرت دەکات
10 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئەمڕۆوە شەپۆلی گەشتیاری ڕوو لە شارەکانی هەرێمی کوردستان دەکات
11 کاتژمێر لەمەوپێش
ژنانی ئێران بەشدارییان لە نوێژی جەژن کرد
31 ئازار
ئاڤا ڕەمەزانێکی ملیار بینەری تێپەڕ کرد
30 ئازار
ئایا خواردنەوەی چا بۆ خانمانی دووگیان زیانبەخشە؟
29 ئازار
- عێراق
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی سکاڵا دژی لەتیف ڕەشید تۆمار دەکات
- عێراق
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
هەوڵی بەقاچاخهێنانی بڕێکی زۆر کەبتاگۆن بۆ عێراق پووچەڵ دەکرێتەوە
- عێراق
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دادی عێراق 500 زیندانی ئازاد دەکات
- عێراق
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
سەبارەت بە حووسییەکان عێراق بەڵێن دەدات