تەیف سامی بڕیار لە ناردنی مووچەی مانگی سێ دەدات

شەیری بکە لە:
تەیف سامی بڕیار لە ناردنی مووچەی مانگی سێ دەدات

ئاڤا نیوز

 

وردبینیکردن لە لیستی مووچەی مانگی سێی هەرێمی کوردستان کۆتایی هاتووە و لیستەکە بۆ پەسەندکردن خراوەتە بەردەمی تەیف سامی، چاوەڕێ دەکرێت لە ماوەی کەمتر لە 48 کاتژمێری داهاتوودا مووچەی مانگی سێ خەرج بکرێت.


وێنە گەورەکە: شاندی تەکنیکی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان لە بەغدا ماونەتەوە و ڕێکارەکانی وەرگرتنی تەموویلی مووچەی مانگی سێ لە قۆناغی کۆتاییدایە، چاوەڕواندەکرێت لە نزیکترین کاتدا تەموویلی مووچەی مانگی سێ لەلایەن وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵەوە بکرێت.


لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەکی باڵا لە وەزارەتی دارایی عێراق بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، "ئەمرۆ وەزیری دارایی عێراق لیستەکە دەبینێت، لیژنەی پێداچوونەوە هیچ تێبینییەکی نەبووە لەسەری و لیستەکە بەهەمان شێوە و میکانیزمی لیستی مانگی دوو ئامادەکرابوو، ئەگەر تەیف سامی تێبینی نەبێت هیچ گرفتێک نەماوە و بڕیار لەسەر خەرجکردنی مووچەی مانگی سێ دەدرێت".

 

زانیاریی زیاتر: سەرچاوەکە گووتیشی، "چاوەڕی دەکرێت کەمتر لە 48 کاتژمێری داهاتوو پارەی مووچە خەرج بکرێت، چونکە سوودانی بڕیاری داوە بەر لە جەژن مووچەی هەموو مووچەخۆرانی عێراق خەرج بکرێت بە هەرێمی کوردستانیشەوە، ئێستا دابەشکردنی مووچە لە عێراق دەستی پێکردووە و ئەم هەفتەیە دابەشکردنی تەواو دەبێت".

 

لەلایەکی دیکەوە: سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستانیش بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، "هەموو ئامادەکارییەک کراوە و بە گەیشتنی پارە ڕاستەوخۆ خشتەی دابەشکردنی مووچە ڕادەگەیێنرێت و خشتەکەش بەنزیکەیی هاوشێوەی مانگی ڕابردوو دەبێت، لە چەند ڕۆژێکی کەمیشدا مووچەی هەموو مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دابەشدەکرێت و هەوڵەکەش ئەوەیە کەس نەمێنێت بەر لە جەژن مووچە وەرنەگرێت".

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە: "سەرجەم ڕێکارەکان لە قۆناغی کۆتاییدایە و چاوەڕێ دەکرێت لە نزیکترین کاتدا تەموویلی مووچەی مانگی ئازار لەلایەن وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵەوە بخرێتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتمان". 

 

باکگراوند: هەرێمی کوردستان پەیوەست بە مووچە، هەرسێ ئەرکی خۆی جێبەجێکردووە و ئێستا چاوەڕێی بەغدایە بەپێی ڕێککەوتن پارەی مووچە بنێرێت، ڕۆژی 17ی مانگ بڕی 48 ملیار و 722 ملیۆن و 239 هەزار دیناری داهاتی ناوخۆ کە بریتییە لە داهاتی باج و گومرگ، خستە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی عێراق، لیستی مووچەش بەبێ کەموکوڕی بە سیستمی پەیرۆڵ نێردراوە و تەرازووی پێداچوونەوەی مانگی دووش ڕەوانەی بەغدا کراوە. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ