لە گوندێکی بەردەڕەش شەڕ ڕووی دا و بریندار هەیە

شەیری بکە لە:
لە گوندێکی بەردەڕەش شەڕ ڕووی دا و بریندار هەیە

دیمەنی قەزای بەردەڕەش. وێنە؛ ئەرشیف

 

ئاڤا نیوز

بەهۆی شەڕی نێوان دوو بنەماڵە لەسنووری قەزای بەردەڕەش کەسێک بریندار بووە، پۆلیسی بەردەڕەش لەوبارەیەوە دەڵێت 'لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە بەردەوامە'.

چیرۆکی سەرەکی: ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە، لە گوندی گۆمەزەردی سەربە ناحیەی دارەتوو لە قەزای بەردەڕەش، شەڕ لەنێوان دوو بنەماڵە ڕووی دا و بەوهۆیەوە کەسێک بریندار بوو.

لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی بەردەڕەش بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: نزیکی بەربانگ لەنێوان دوو بنەماڵەی گوندی گۆمەزەرد دەمەقاڵێ دروست بووە، لەسەر درووستکردنی ڕێگایەک لە لایەن لایەنێکی شەڕەکە لە ناو زەوی لایەنی بەرامبەر، دواتر تەقەیان کردووە، بەوهۆیەوە فیشەک بەر قاچی کەسێک کەوتووە.

زانیاری زیاتر: بەوتەی سەرچاوەکەی پۆلیسی بەردەڕەش، پێنج کەس لە هەردوو بنەماڵەکە دەستگیرکراون، ئەو کەسەی بریندارە لەنێو دەستگیرکراوەکاندایە و پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە.

تاوەکو ئێستا هۆکاری شەڕەکە نەزانراوە و لێکۆڵینەوەکان لەسەر ڕووداوەکە بەردەوامن.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: