
لۆگۆی سەندیکای پەرستارانی عێراق. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
سەندیکای پەرستارانی عێراق، حکومەتی عێراقی تۆمەتبار دەکات بەوەی "پشتگوێی خستوون" و چەند ڕۆژێک مۆڵەت دەداتە حکومەت بۆ ئەوەی داواکانیان جێبەجێبکات، لەبەرامبەر بەدەمەوە نەچوونی حکومەت لە تەواوی پارێزگاکانی عێراق مان دەگرن.
وێنە گەورەکە: پزیشک و کارمەندانی تەندروستی لە عێراق ڕووبەڕووی چەندین کێشە بوونەتەوە، لەوانەش؛ کەمیی مووچە و خراپی بارودۆخی نەخۆشخانەکان بەم هۆیەوەش چەندین جار خۆپێشاندانیان کردووە و ناڕازیین لە حکومەتی عێراق.
زانیاریی بەدەستهاتوو: سەندیکای پەرستارانی عێراق، ڕۆژی سێشەممە 2025-03-25، وەک وادەی ڕاگرتنی کارکردن لە سەرجەم دامەزراوە تەندروستییەکان و نەخۆشخانەکان و کەرتەکانی دیکە ڕاگەیاند، ئەوەش وەک ناڕەزایەتییەک بەرامبەر بە " پشتگوێ خستنی حکومەت" بۆ پەرستاران.
زانیاریی زیاتر: بەگوێرەی بەڵگەنامەیەکی سەندیکاکە، بەدەست ئاڤا میدیا کەوتووە، چەند داواکارییەکیان هەیە، بەم شێوەیە:
1- زیادکردنی دەرماڵەی مەترسی بە ڕێژەی 20% بۆ ئەوەی ببێتە 100%.
2- بەرزکردنەوەی جێگیرکردنی پیشەیی.
3- تەرخانکردنی خزمەتگوزاری توێژینەوە.
4- پەرستاری لە گرووپی پزیشکی تۆمار بکرێت.
5- ڕەزامەندی بۆ کردنەوەی خوێندن.
6- تەرخانکردن و دابەشکردنی پارچە زەوی بەسەر پەرستاران لە سەرجەم پارێزگاکاندا.
7- کردنەوەی بۆردی پەرستاریی عێراقی و عەرەبی.
8- خەرجکردنی دەرماڵەی نەختینەیی بژێوی.
9- دانانی دەرچووانی وەجبەی 24 بە هۆی پێویستی بەپەلەوە.
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەم مانگە گۆڕانکاری لە دابەشکردنی مووچە دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دانیشتنی پەرلەمان بۆ دەنگدان بۆ بەپارێزگابوونی هەڵەبجە دواخرا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
وڵاتێکی ئەفریقی سەرۆك و جێگر و زۆربەی وەزیرانی ئافرەتن
24 ئازار
بەڕێوەبەری کشتوکاڵی هەولێر: لە نزیکترین کاتدا نرخی تەماتە دادەبەزێت
24 ئازار
کەشوهەوای ڕۆژانی جەژنی ڕەمەزان چۆن دەبێت؟
23 ئازار
کیلۆیەک هەڵوژە لە عەلوەی هەولێر بە 130 هەزار دینارە
23 ئازار
تەنیا لە مانگی دووی ئەمساڵ نزیکەی 6 هەزار و 400 حاڵەتی جیابوونەوە تۆمارکراون
23 ئازار
- تەندروستی
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
چەند نەخۆشییەک دەبێتە هۆی دابەزاندی کێشی لەناکاو
- تەندروستی
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
چەند خۆراکێک بۆ باشترکردنی تەندروستی دڵ دەستنیشان دەکرێن