تەندروستی جیهانیی: پێشبینی دەکرێت ئەمساڵ 100 هەزار کەس بەهۆی مەلاریا گیانلەدەستبدەن
- تەندروستی
- 20 ئازار

تووشبویێکی نەخۆشی مەلاریا. وێنە؛ UNICEF
ئاڤا نیوز
بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانیی دەردەکەوێت، ئەمساڵ زیاتر لە 100 هەزار کەس لە جیهاندا بەهۆی نەخۆشی مەلاریاوە گیانلەدەستدەدەن.
وێنەگەورەکە: بەهۆی کشانەوە و ڕاگرتنی هاوکارییە داراییەکانی ئەمریکا لە ڕێکخراوی تەندروستی جیهانیی، بەڕێوبەری ئەو ڕێکخراوە هۆشداریدا لە ساڵی 2025 نزیکەی 107 هەزار کەس لە سەرانسەری جیهاندا بەهۆی مەلاریاوە گیانلەدەستدەدەن.
لێدوانی فەرمی: تێدرۆس ئەدهانۆم، بەڕێوەبەری گشتیی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانیی ڕایگەیاند: لە ماوەی دوو دەیەی ڕابردوودا ئەمریکا گەورەترین لایەنی پارەدارکردنی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانیی بووە بۆ کۆنتڕۆڵکردنی مەلاریا، ئەگەر ئەمریکا هاوکاری دارایی بۆ ڕێکخراوەکە زیاد نەکات ئەمساڵ 15 ملیۆن حاڵەتی نویێ توشبوون بە مەلاریا تۆمار دەکرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: مەلاریا نەخۆشییەکە بەهۆی مشەخۆرەوە دروست دەبێت، مشەخۆرەکە لە ڕێگەی مێشوولە تووشبووەکانەوە بۆ مرۆڤ دەگوازرێتەوە. ئەو کەسانەی نەخۆشی مەلاریایان هەیە بەزۆری هەست بە نەخۆشییەکی زۆر دەکەن لەگەڵ تایەکی بەرز و لەرزینی سارد.
زانیاری زیاتر: لە سەرەتایی دەستبەکاربوونی دۆناڵد ترەمپ، بڕیاری کشانەوەی ئەمریکای لە ڕێکخراوی تەندروستی جیهانیی دا و بەمەش کاریگەری نەرێنی کردە سەر ئەو ڕێکخراوە چونکە لە 18% بودجەی لەلایەن ئەمریکاوە دابین دەکرا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەم مانگە گۆڕانکاری لە دابەشکردنی مووچە دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دانیشتنی پەرلەمان بۆ دەنگدان بۆ بەپارێزگابوونی هەڵەبجە دواخرا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
وڵاتێکی ئەفریقی سەرۆك و جێگر و زۆربەی وەزیرانی ئافرەتن
24 ئازار
بەڕێوەبەری کشتوکاڵی هەولێر: لە نزیکترین کاتدا نرخی تەماتە دادەبەزێت
24 ئازار
کەشوهەوای ڕۆژانی جەژنی ڕەمەزان چۆن دەبێت؟
23 ئازار
کیلۆیەک هەڵوژە لە عەلوەی هەولێر بە 130 هەزار دینارە
23 ئازار
تەنیا لە مانگی دووی ئەمساڵ نزیکەی 6 هەزار و 400 حاڵەتی جیابوونەوە تۆمارکراون
23 ئازار
- تەندروستی
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
چەند نەخۆشییەک دەبێتە هۆی دابەزاندی کێشی لەناکاو
- تەندروستی
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
چەند خۆراکێک بۆ باشترکردنی تەندروستی دڵ دەستنیشان دەکرێن