لە ئاكرێ بە سێ هەزار مەشخەڵ گەورەترین ئاگری نەورۆز دەكرێتەوە

شەیری بکە لە:
لە ئاكرێ بە سێ هەزار مەشخەڵ گەورەترین ئاگری نەورۆز دەكرێتەوە

ئاگری نەورۆز لە ئاکرێ. گرافیک؛ ئاڤا میدیا

ئاڤا نیوز

ئەمڕۆ لە سەرجەم شار و شارۆچكەكانی هەرێمی كوردستان ئاگری نەورۆز دەكرێتەوە، لە شارۆچکەی ئاكرێش كە بە پایتەختی نەورۆز ناسراوە گەورەترین ئاگر هەڵدەكرێت.

چیرۆكی سەرەكی: ئەمڕۆ لە ئاکرێ بە جیاوازترین و جوانترین شێوە یادی نەورۆز دەکرێتەوە بە چەندین چالاکی جۆرارجۆر، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و دەیان کۆنسوڵ و دیپلۆماتکار و میوانی بیانی بەشداری تێدا دەکەن.

زانیاریی بەدەستهاتوو: بۆ كەرنەڤاڵی ئەمساڵی نەورۆزی ئاكرێ، كە ئێوارەی ئەمڕۆ بەڕێوەدەچێت، هەشت گرووپی خۆبەخش نزیكەی سێ هەزار مەشخەڵی ئاگریان دروست كردووە و مەشخەڵ بەدەستەكان بەسەر بەرزاییەكانی شارەكە سەردەكەون و بەیەكەوە گەورەترین ئاگر هەڵدەكەن هەمووان بە شایی و هەڵپەركێی كوردەواری دڵخۆشیی خۆیان دەردەبڕن.

لێدوانی فەرمی:  دلاوەر بوزو، قایمقامی ئاكرێ بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: بە ئامادەبوونی سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی، كەرنەڤاڵی نەورۆزی ئەمساڵی ئاكرێ بەڕێوەدەچێت، ئەمساڵ كەرنەڤاڵەكە جیاوازتر دەبێت و مەراسیمی هەڵكردنی ئاگر بە شێوازێكی جوانتر و سەرنجڕاكێشتر بەڕێوەدەچێت، پێشبینی دەکەین زیاتر لە 70 هەزار گەشتیار بۆ سبەینێ سەردانی ئاکرێ بکەن.

زانیاریی زیاتر: سێ شاشەی گەورە لە شوێنە جیاوازەکانی ناو شاری ئاکرێ دادەنرێن، بۆ ئەوەی هاونیشتمانیان لە هەموو گۆشەیەکەوە بتوانن جوانییەکانی نەورۆزی ئاکرێ ببینن، هەروەها ژمارەیەک هونەرمەندیش ئامادە دەبن و گۆرانی نیشتمانی دەڵێنەوە.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ