سەرۆکی گەورە شارەوانی ئیستەنبووڵ دەستبەسەرکرا

شەیری بکە لە:
سەرۆکی گەورە شارەوانی ئیستەنبووڵ دەستبەسەرکرا

ئەکرەم ئیمامئۆغلو، سەرۆکی گەورە شارەوانی ئیستەنبووڵ

 

ئاڤا نیوز

ئەکرەم ئیمامئۆغلو، سەرۆکی گەورە شارەوانی ئیستەنبووڵ، بە تۆمەتی ئەوەی بڕوانامەکەی ساختەیە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ لەگەڵ 105کەس کە سەرۆک شارەوانییەکانی دیکەی سەر بە جەهەپە و چەند هونەرمەندێکی تێدایە دەستبەسەرکران.

بۆچی گرنگە: هەڵوەشاندنەوەی بڕوانامەکەی ئەکرەم ئیمامئۆغڵو، کاریگەری لەسەر خۆکاندیدکردنی وەک سەرۆککۆماری تورکیا دەبێت.

ئەمەش بزانە: ئیمامئۆغلو لە ماوەکانی ڕابردوو لە تۆمارێکی ڤیدیۆیی خۆی وەک کاندیدی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا و سەرۆککۆماری داهاتووی تورکیا ڕایگەیاند.

کاریگەری و لێکەوتەکان: شەقامی تەقسیم لە ئیستەنبووڵ بەتەواوی داخرا، ئەمەش بەهۆی مەترسی دروست بوونی ناڕەزایەتی لەلایەن جەماوەری جەهەپە و ئۆپۆزسیۆن لە تورکیا. 

 

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ