ئەڵمانیا دوای 13 ساڵ باڵیۆزخانەکەی لە دیمەشق دەکاتەوە

شەیری بکە لە:
ئەڵمانیا دوای 13 ساڵ باڵیۆزخانەکەی لە دیمەشق دەکاتەوە

باڵەخانەی نوێی باڵیۆزخانەی ئەڵمانیا لە دیمەشق

ئاڤا نیوز

ئەمڕۆ پێنجشەممە ئەڵمانیا جارێکی دیکە باڵیۆزخانەی خۆی لە دیمەشقی پایتەختی سووریا کردەوە.

وێنە گەورەکە: لە دوای ڕووخانی ڕژێمی بەشار ئەسەد لە سووریا لە 8-12-2024 قۆناغێکی نوێ لە سووریا دەستیپێکرد و وڵاتانی جیهانیش لە هەوڵی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانیانن لەگەڵ حکومەتی ئێستای سووریا.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئانالینا بایربۆک، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا لە سەردانێکی بۆ سووریا لەگەڵ ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سووریا بۆ قۆناغی ڕاگوزەر کۆبوونەوە و تیایدا ئەڵمانیا بڕیاری دووبارە کردنەوەی باڵیۆزخانەکەی لە سووریا دا.

باکگراوند: لە ساڵی 2013 بەهۆی ئاڵۆزییەکانی نێوخۆی سووریا، ئەڵمانیا وەک زۆرینەی وڵاتانی دیکە باڵیۆزخانەی خۆی لە دیمەشق داخست. 

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ