
لۆگۆی حزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئاڵای ئێران
ئاڤا نیوز
حزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕەتیدەکەنەوە، هیچ هەوڵێک یان نیازمەندیەکیان هەبێت بۆ گفتوگۆ لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران.
وێنە گەورەکە: بەهۆی دەستپێکردنی پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا و ڕێککەوتنی نێوان هەسەدە و دەسەڵاتی دیمەشق، دەنگۆی ئەوە بڵاوبووەتەوە بە نێوەندگیری حزبێکی باشووری کوردستان گفتوگۆی نێوان حزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران دەستیپێکردبێ.
لێدوانی فەرمی: ڕەزا کەعبی، سکرتێری کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان بە ئاڤا میدیای وت، ئەو دەنگۆیە ڕەتدەکەینەوە ڕاست نییە و هیچ هەوڵێکی ئاوا بوونی نییە. ئەو دەنگۆیە لە سیمنارێک کە لە سویسرا سازکرا بوو، لەلایەن کادیرێکی یەکێتییەوە بڵاوکراوەتەوە و دواتر چەند شوێنێکی دیکە بڵاویان کردەوە.
لەلایەکی دیکەوە: فواد خاکی بەیگی، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران بۆ ئاڤا میدیا قسەی کردووە دەڵێت: نە کەس پێشنیازی بۆ کردووین و نە ئاگامان لەوە هەیە کەسێک یان لایەنێک بەنیاز بێت هەوڵ بدات بۆ دەستپێکردنی گفتوگۆی لایەنەکان لەگەڵ ئێران. ئەمانە هیچی بنەمایان نییە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 49 خولەک لەمەوپێش
وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا و ئێران کۆدەبنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
خانووەکانی ناوچەیەک لە ئیتاڵیا بە نرخی کەمتر لە یۆرۆیەک دەفرۆشرێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
موقتەدا سەدر سەبارەت بەنەشتەرگەری جوانکاری و یاری ئۆنۆ فەتوا دەدات
22 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست عێراق زۆرترین بڕی برنج لە ئەمریکا هاوردە دەکات
23 کاتژمێر لەمەوپێش
کوێت تەمەنی هاوسەرگیری بەرز دەکاتەوە
17 ئازار
زنجیرە درامای بەرەو بەرزاییەکان - ئەڵقەی 13
16 ئازار
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ماوەی ساڵێکدا زیاتر لە 51 هەزار هاوسەرگیری لە کوردستان ئەنجامدراوە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لیژنەی فەتوای سلێمانی: لەبری زێڕ بە خورما و خواردن هاوسەرگیری بکەن
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
کەسێک هێرش دەکاتە سەر بنکەیەکی پۆلیسی کەرکووک و بە چەقۆ پۆلیسێک دەکوژێت
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندی باڵای پارتی و یەکێتی لە هەولێر کۆدەبنەوە