ئاکپارتی: ئەردۆغان بەشداری لە ئاهەنگی نەورۆز دەکات

شەیری بکە لە:
ئاکپارتی: ئەردۆغان بەشداری لە ئاهەنگی نەورۆز دەکات

ئاهەنگی نەورۆز لە باکووری کوردستان. وێنە؛ ئەرشیف

 

ئاڤا نیوز

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا بەشداری لە ئاهەنگی نەورۆزی ئەمساڵ دەکات و دەیەوێت نەورۆز ببێتە خاڵی گۆڕانکاری لە تورکیا.

وێنە گەورەکە: چەند ڕۆژێکی دیکە کوردس پێ دەنێتە ساڵێکی نوێ و ئاهەنگی نەورۆز و ساڵی نوێی کوردی سازدەکات، لە باکووری کوردستان ئامادەکاری تەواو کراوە بۆ ئاهەنگی ملیۆنی بە بۆنەی نەورۆز و سەری ساڵی نوێ.

لێدوانی فەرمی: عومەر چەلیک وتەبێژی ئاکپارتی ڕایگەیاند، لە ڕوانگەی پڕۆسەی "تورکیای بەبێ تیرۆر " کە لە چوارچێوەی تورکیادا ئێستا هاتووەتە ئاراوە، هیوادارین نەورۆز قۆناغێکی گرنگ بێت بۆ ڕزگاربوونی تورکیا لە بەڵای تیرۆر.

٠ رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا لە 21ـی ئازار بەشداری لە ئاهەنگی نەورۆزدا دەکات.

٠ تورکیا بە ڕوونی ڕۆڵی خۆی وەک وڵاتێکی سەرەکی لە ناوەندی هەموو پێشهاتەکاندا دەپارێزێت و چەندین ئەجێندای سیاسیمان لەبەردەستدایە و کاریان لەسەر دەکەین.

٠ لە نزیکەوە بەدواداچوون بۆ ئەو ڕووداوانە دەکەین کە لە سووریادا ڕوودەدەن، ڕوونە کە هەموو ڕووداوێک لە سووریادا ڕووبدات کاریگەری لەسەر ئێمە دەبێت.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: