پەکەکە بۆ باخچەلی: جگە لە ئۆجەلان هیچ کەس ناتوانێت کۆنگرە بە پەکەکە بکات

شەیری بکە لە:
پەکەکە بۆ باخچەلی: جگە لە ئۆجەلان هیچ کەس ناتوانێت کۆنگرە بە پەکەکە بکات

خۆپیشاندانی کودانی باکوور کە وێنەی ئۆجەلانیان بەرزکردووەتەوە

ئاڤا نیوز

دوای لێدوانەکانی دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی مەهەپە لەبارەی پرسی بەستنی کۆنگرە و هەڵوەشاندنەوەی پەکەکە، سەرۆکی دەستەی بەڕێوەبردنی پەکەکە وەڵامی دەداتەوە و دەڵێت، جگە لە ئۆجەلان هیچ کەسی دیکە ناتوانێت کۆنگرە بە پەکەکە بکات.

چیرۆکی سەرەکی: جەمیل بایک، سەرۆکی دەستەی بەڕێوەبردنی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە وەڵامی قسەکانی باخچەلی و پەلەکردن لە هەڵوەشاندنەوەی پەکەکە، بۆ ئەنەفە کە میدیای نزیک لە پەکەکەیە، گوتی: ئەگەر مەرجەکانی ئۆجەلان ئاشکرا نەکرێت بۆ ئەوەی ئۆجەلان بە ئازادی کارەکانی بکات، ئەوە ناتوانێت پەرە بە پرۆسەی ئاشتی بدات. هاوکات ئەو هەنگاوەی دەوڵەت دەیگرێتەبەر ناتوانێت گۆڕانکاری یاسایی پێویست بۆ ئەمە بکات.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: دەوڵەت باخچەلی لە دوایین لێدوانیدا گوتبووی، "پێویستە پەکەکە دەستبەجێ و بەبێ واکەوتن کۆنگرە ببەستێت و چەکە خوێناوییەکانیان ڕادەست بکەن".

باکگراوند: دوای بانگەوازەکەی ئۆجەلان بۆ هەڵوەشاندنەوەی پەکەکە، لە 1ی ئادار پەکەکە پێشوازی لە بانگەوازەکە کرد بەو مەرجەی هەلومەرجی پێویست بڕەخسێنن و ئۆجەلان خۆی کۆنگرەکە بەڕێوە ببات. 

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ