قۆناغی یەکەمی بەندەری فاو کۆتایی ئەمساڵ تەواو دەبێت

شەیری بکە لە:
قۆناغی یەکەمی بەندەری فاو کۆتایی ئەمساڵ تەواو دەبێت

بەندەری فاو لە عێراق

ئاڤا نیوز


بڕیارە کۆتایی ئەمساڵ قۆناغی یەکەمی بەندەری فاو کۆتایی بێت و دوای ئەوە پڕۆژەکە چوار قۆناغی دیکەی دەمێنێت، تێچوونی گشتی وەبەرهێنان لەم قۆناغەدا 5 ملیار دۆلارە.

 

وێنە گەورەکە: بەندەری فاو یەکێکە لە پرۆژە ستراتیژییە گەورەکان لە عێڕاق و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بەندەرەکە هۆکارە بۆ دووبارە کێشانەوەی نەخشەی گواستنەوەی دەریایی جیهانی و ئاسانکاری دەکات بۆ گواستنەوەی ئەو بارە بازرگانییانەی لە چین و ڕۆژهەڵاتی ئاسیاوە لەرێگەی عێراقەوە هەناردەی ئەورووپا دەکرێن. 

 

پێدراوە راستەکان: ئاژانسی هەواڵی عێراقی بە پشتبەستن بە قسەکانی مەیتەم سافی، وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن بڵاویکردەوە، توانای مامەڵەی ساڵانەی بەندەرەکە 99 ملیۆن تۆن دەبێت، بەمەش بەندەرەکە دەبێتە یەکێک لە 20 گەورەترین تێرمیناڵی کۆنتێنەر لە جیهاندا، مەیتەم سافی، ئاماژەی بەوەشداوە کە قۆناغی یەکەمی بەندەری گراند فاو لە کۆتایی ئەمساڵدا تەواو دەبێت. 

 

باکگراوند: لەپاڵ عێراق هەریەک لە وڵاتانی تورکیا و قەتەر و ئیمارات بەشدارن بۆ وەبەرهێنان لەو پڕۆژەیەدا، لەبەر ئەوەی بە تەواوبوونی بەندەری فاو عێراق توانای بەردەوامیدانی هەیە بە رێگای گەشەپێدان کە لە بەندەری فاوەوە درێژ دەبێتەوە تاوەکو تورکیا و لەوێشەوە بۆ ئەوروپا، ئەم رێگایە توانای کەمکردنەوەی یازدە بۆ دوازدە رۆژی هەیە لەو بارە بازرگانییانەی لە چین و ڕۆژهەڵاتی ئاسییاوە دەستپێدەکات و دەگاتە ئەوروپا، بە تەواوبوونی پرۆژەکە ئەم وڵاتانە سوودێکی ئابووری و بازرگانی ئێجگار زۆر بەدەستدەهێنن. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: