مەسرور بارزانی: ئومێدەوارین لە ئايندەیەکی نزیکدا حکومەتێکی بەهێز و یەکگرتوو پێکبهێنین

شەیری بکە لە:
مەسرور بارزانی: ئومێدەوارین لە ئايندەیەکی نزیکدا حکومەتێکی بەهێز و یەکگرتوو پێکبهێنین

کۆبوونەوەی نێوان سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و باڵیۆزی فەڕەنسا لە عێراق

ئاڤا نیوز

 

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و باڵیۆزی فەڕەنسا لە عێراق کۆبوونەوە و هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان و هەنگاوەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێیان تاوتوێ کرد.

چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ دووشەممە 17-3-2025، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، پێشوازی لە پاتریک دۆرێل باڵیۆزی فەڕەنسا لە عێراق کرد و هەردوولا بیروڕایان لەبارەی دۆخی گشتیی عێراق و هەرێمی کوردستان و ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کرد.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەپێی ڕاگەیێنراوی حکومەتی هەرێمی کوردستان، تەوەرێکی کۆبوونەوە تایبەت بوو بە گفتوگۆکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان. سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی ئاماژەی بەوە دا "کە کەشێکی ئەرێنی و لەیەکتێگەیشتنی باش لە ئارادایە، ئومێدەوارین لە ئايندەیەکی نزیکدا حکومەتێکی بەهێز و یەکگرتوو پێکبهێنین".

لەلایەکی دیکەوە: گرنگیی نەهێشتنی ئاستەنگەکانی بەردەم هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان، دابینکردنی بەشە بودجەی هەرێم و ڕێزگرتن لە قەوارەی دەستووريی هەرێمی کوردستان، بەشێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو، کە یان برێم کونسوڵی گشتیی فەڕەنسا لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوو.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: