عێراق: کۆبوونەوەیەکی ئەمنی لەبارەی ڕووداوەکانی سووریا دەکرێت

شەیری بکە لە:
عێراق: کۆبوونەوەیەکی ئەمنی لەبارەی ڕووداوەکانی سووریا دەکرێت

کۆبوونەوەی لیژنەی ئەمنی عێراق

ئاڤا نیوز

 

لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە پەرلەمانی عێراق میوانداری بەرپرسانی ئەمنیی دەکات بۆ تاوتوێکردنی لێکەوتەکانی ڕووداوەکانی ئەمدواییەی سووریا.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەستنی ئەم کۆبوونەوەیە لەکاتێکدایە ناوچەکە بە گشتی و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە دۆخێکی ئاڵۆزدا تێدەپەڕێت بەهۆی پێکدادانی نێوان حوسییەکان لە یەمەن و هێزەکانی ئەمریکا، شەڕی نێوان هێزەکانی سووریا و حیزبوڵڵای لوبنانی لەسەر سنوورەکان و پێکدادانە نێوخۆییەکان لە سووریا.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە پەرلەمانی عێراق، لیژنەکەیان میوانداری سەرۆکی دەزگای هەواڵگری، سەرۆکی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی، بریکاری وەزارەتی ناوخۆ بۆ کاروباری هەواڵگری و بەڕێوەبەری هەواڵگری لە حەشدی شەعبی دەکات.

 

- هەر بە گوێرەی ڕاگەیێنراوەکە، لە کۆبوونەوەکەدا لێکەوتەکانی ڕووداوەکانی ئەمدواییەی سووریا و کاریگەرییان لەسەر ئاسایشی نیشتمانی تاوتوێ دەکرێت.


- ئەم کۆبوونەوەیە لە چوارچێوەی چاودێریکردنی پێشهاتە ئەمنییەکان و گرتنەبەری ڕێوشوێنی پێویست دێت بۆ پاراستنی وڵات.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەستنی ئەم کۆبوونەوەیە لەکاتێکدایە ناوچەکە بە گشتی و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە دۆخێکی ئاڵۆزدا تێدەپەڕێت بەهۆی پێکدادانی نێوان حوسییەکان لە یەمەن و هێزەکانی ئەمریکا، شەڕی نێوان هێزەکانی سووریا و حیزبوڵڵای لوبنانی لەسەر سنوورەکان.

 

ئەمەش بزانە: لەسەر گرژییەکانی ناوچەکە، شەوی ڕابردوو وەزیری بەرگریی ئەمریکا پەیوەندی بە سەرۆکوەزیرانی عێراق کرد و سەرۆکوەزیرانی عێراقیش پابەندیی وڵاتەکەی لە پاراستنی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق بۆ وەزیری بەگریی ئەمریکا دووپات کردەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ