ژمارەی ئەو فڕۆکانەی ئاسمانی عێراق بەکاردێنن زیاد دەکات

شەیری بکە لە:
ژمارەی ئەو فڕۆکانەی ئاسمانی عێراق بەکاردێنن زیاد دەکات

جوڵەی فڕۆکەکان لە ئاسمانی عێراق

ئاڤا نیوز

 

وەزارەتی گواستنەوەی عێراق ئاشکرای دەکات، ڕۆژانە زیاتر لە 650 فڕۆکە ئاسمانی عێراق بەکار دێنن.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی گواستنەوەی عێراق ڕایگەیاند: گەشتەکانی چوون و هاتن و ئەوانەی ئاسمانی عێراقیان بەکارهێناوە زیادبوونی بەرچاوی تۆمارکردووە، ژمارەکە ڕۆژانە دەگاتە 600 بۆ 650 فڕۆکە.

 

بۆچی گرنگە: زۆربوونی ژمارەی گەشتە ئاسمانییەکان لەنێوان وڵاتانی دیکە لەگەڵ هەرێمی کوردستان و عێراق هۆکارێکە بۆ زیاتر جوڵەی گەشتیاری و جموجۆڵی بازرگانی و گواستنەوەی ئاسمانی.

 

زانیاریی زیاتر: وەزارەتی گواستنەوە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا نۆژەن دەکاتەوە، هاوکات لە ناوەڕاستی ئەمساڵ کارەکانی تەواوکردنی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی موسڵ و کۆتایی ئەمساڵ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی ناسریە تەواو دەبن، کارکردن لە فڕۆکەخانەی نەجەفیش بەردەوامە.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: