دۆسیەی ئەمنیی دوایین چوار پارێزگای عێراق لە سوپا وەردەگیرێتەوە

شەیری بکە لە:
دۆسیەی ئەمنیی دوایین چوار پارێزگای عێراق لە سوپا وەردەگیرێتەوە

سوپای عێراق لەکاتی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی

ئاڤا نیوز

 

وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕایگەیاند، کۆتایی ئەمساڵ دۆسیەی ئەمنیی دوایین چوار پارێزگای وڵات لە سوپا وەردەگیرێتەوە و، وەزارەتی ناوخۆ ئاسایشی ناوشارەکان لە ئەستۆ دەگرێت.

 

وێنە گەورەکە: لە دوای ساڵی 2003ەوە بەهۆی بوونی پشێووی ئەمنیی، شەڕی مەزهەبیی و دەرکەوتنی داعش لە ساڵی 2014، وەزارەتی بەرگریی عێراق (سوپا و حەشدی شەعبی) بەڕێوەبردنی دۆسیەی ئەمنیی پارێزگاکانیان وەرگرت، تائێستاش دۆسیەی ئەمنیی بەغدا، کەرکووک، میسان و بەسڕە نەدراوەتەوە دەست وەزارەتی ناوخۆ، بەڵام دۆسیەی ئەمنیی 11ـی پارێزگاکە دیکەی عێراق لای وەزارەتی ناوخۆیە.

 

لێدوانی فەرمی: عەمید میقداد میری، وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق بە ڕۆژنامەی سەباحی نیمچە فەرمی ڕاگەیاند، "وەزارەتی ناوخۆ ئامادەکاریی دەکات بۆ وەرگرتنەوەی دۆسیەی ئەمنیی کۆتا چوار پارێزگا لە کۆتایی ئەمساڵدا، هەوڵیش دەدەین پارێزگاکان ئاسایشی خۆیان بەشێوەیەکی سەربەخۆ بەڕێوەبەرن".

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: