بانکی ناوەندی لەبارەی دەرکردنی دراوی دیجیتاڵی زانیاریی نوێ دەخاتەڕوو

شەیری بکە لە:
بانکی ناوەندی لەبارەی دەرکردنی دراوی دیجیتاڵی زانیاریی نوێ دەخاتەڕوو

باڵەخانەی بانکی ناوەندی عێراق

 

ئاڤا نیوز

بانکی ناوەندی عێراق، لەگەڵ ڕێکخراوە نێودەوڵەتیی و عەرەبییەکانی بواری بانک و بەتایبەت سندوقی دراوی عەرەبی هەوڵەکانیان بۆ دەرکردنی دراوێکی دیجیتاڵی دەستپێکردووە.

چیرۆکی سەرەکی: 26ـی مانگی ڕابردوو پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق ئاشکرای کرد کە بانکی ناوەندی هەوڵدەدات دراوێکی دیجیتاڵی دروست بکات، کە جێگای دراوی کاغەزیی بگرێتەوە و لە بەشێکی زۆری بانکەکانی جیهاندا بەکاربهێنرێت.

لێدوانی فەرمی: عەلی عەلاق، پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق بۆ ئاژانسی هەواڵی فەرمی ڕایگەیاند:

٠ حکومەت پلانێکی گشتگیری بۆ بەئەلیکترۆنیکردنی هەموو کاروبارەکان دەستپێکردووەو ئێستا ناوەندی داتا و ئامار لە کار بەردەوامە، ئومێدیش دەکەین وەزارەتەکان چالاکانە هاوکاری ئەم پڕۆژەیە بن.

٠ ئێمە لە بانکی ناوەندی تائێستا 50% بەکارهێنانی کاغەزمان لە کاروبارەکاندا کەمکردووەتەوە، بەمزوانەش هەموو کاروبارەکانمان بە ئەلیکترۆنی دەکەین

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: