نزیکەی هەزار کاتژمێری گرانبەها لە تۆکیۆ دەدزرێن

شەیری بکە لە:
نزیکەی هەزار کاتژمێری گرانبەها لە تۆکیۆ دەدزرێن

کاتژمێرێکی ماڕکەی ڕۆلێکس. وێنە: سۆشیاڵ میدیا

ئاڤا نیوز

 

نزیکەی 900 کاتژمێری گرانبەها لە تۆکیۆ دیار نەماون و نرخەکەیان نزیکەی 13 ملیۆن دۆلارە، ئەو کەسەی گومانی لێدەکرێت هەڵاتووە؛ هەندێک لە کاتژمێرەکان لەسەر ئینتەرنێت و لە ماڵپەڕی زیادکردندا بینراونەتەوە.

 

چیرۆکی سەرەکی: کۆمپانیایەک بە ناوی نیو ڕیڤێرس، کاتژمێری گرانبەها لە خاوەنەکانیان بە کرێ گرتووە و بە کرێیەکی زیاتر بە خەڵکی دیکەی داوەتەوە؛ بەهۆی دیارنەمانییەوە، نزیکەی 190 خاوەن کاتژمێر، سکاڵایان لەسەر کۆمپانیاکە تۆمار کردووە.

 

لێدوانی فەرمی: پۆلیسی تۆکیۆ ڕایگەیاندووە: "بڕیاری دەستگیرکردن بۆ خاوەنی کۆمپانیاکە دەرچووە بەڵام لە کۆتایی شوباتدا هەڵهاتووە بۆ دوبەی، بە نیازین بیخەینە نێو لیستی داواکراوە نیودەوڵەتییەکانەوە".

 

بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: ئەو ماڵپەڕەی کاتژمێرەکانی تێدا نمایشکراوە بۆ فرۆشتن ڕایگەیاند: ژمارەی کاتژمێرەکان دەزانین بۆیە یەکسەر دەستاودەستکردنمان بەو کاتژمێرانە ڕاگرت".

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان