دۆکیۆمێنتاریی گۆڕستانی ژنە بێ ناونیشانەکان لە سلێمانی
- ببینە و ببیستە
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا نیوز
بە دەیان قوربانی تووندوتیژی خێزانی لە گۆڕستانی گەورەی سلێمانی هەن کە بێ ناونیشانن، چالاکوانانی بواری ژنان لە بۆنەکاندا سەردانی گۆڕەکانیان دەکەن و چەندین دروشمی جیاواز دەڵێنەوە بە مەبەستی شەرمەزارکردنی کولتووری ژن کوشتن.
چیرۆکی سەرەکی: بەشێک لەو ژنانەی کە قوربانی دەستی تووندوتیژی خێزانین لە گۆڕستانی گەورەی سلێمانی نێژراون، هیچ ناو و ناونیشانێک بەسەر کێلەکانەوە نییە و تەنیا ژمارەیەک بەسەر کێلەکانەوە هەیە کە لەلایەن دەزگا دادەورییەکانەوە دیاریکراوە.
لێدوانە فەرمییەکان: لەو بارەیەوە پارێزەر ڕۆژگار ئیبراهیم بە ئاژانسی هەواڵی فرانس پرێس ڕاگەیاندووە، بەشێک لە گۆڕهەڵکەنەکان گۆڕی قوربانییەکان بە شەو دەنێژن بۆ ئەوەی کەسوکارییان بە گۆڕەکان نەزانن و گۆڕەکان نەشێوێنن.
-یەکێک لەو گۆڕهەڵکەنانەی کە چەندین ساڵە لەو گۆڕستانە قوربانییان دەشارێتەوە دەڵێت، یەکێک لەو چیرۆکە تراژیدیانەی کە لەماوەی کارکردنم تووشی بووم، شاردنەوەی تەرمی ژنێکی 17 ساڵ بوو کە لەلایەن کەسوکاریەوە بە منداڵەکەیەوە کوژرا بوو.
زانیاریی زیاتر: ژمارەی ئەو ژنانەی کە لەو گۆڕستانەدا نێژراون بە دروستی دیار نییە، تەمەنی قوربانییان لە 13 ساڵەوە دەستپێدەکات تاوەکو 60 ساڵ کە بەشێکی زۆریان بە سوتاندن و خنکاندن گیانیان لەدەستداوە.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 2 خولەک لەمەوپێش
لە عێراق بۆ یەکەمجار ساڵیادی کیمیابارانی هەڵەبجە دەکرێتە پشوو
- عێراق
- 37 خولەک لەمەوپێش
بەرپرسانی عێراق: هیچ جێگرەوەیەکی بەپەلەمان بۆ غازی ئێران نییە
- ببینە و ببیستە
- 49 خولەک لەمەوپێش
درامای بەرەو بەرزاییەکان؛ ئەڵقەی هەشتەم
- ببینە و ببیستە
- 55 خولەک لەمەوپێش
درامای بەرەو بەرزاییەکان؛ ئەڵقەی حەوتەم
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
گەورەترین سابوونی حەلەبی لە جیهاندا دروست دەکرێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئێران ژمارەی لەسێدارەدانی ژنان زیادی کردووە
8 ئازار
پێشبینییەکانی 48 کاتژمێری داهاتووی کەشوهەوا لە هەرێمی کوردستان
8 ئازار
مەسرور بارزانی: پابەندین بە زیاتر ڕەخساندنی دەرفەتی یەکسان لەبەردەم ئافرەتان
8 ئازار
هەشتی مارس؛ ڕۆژی جیهانیی ئافرەتان لە چییەوە هاتووە؟
8 ئازار
- ببینە و ببیستە
- 49 خولەک لەمەوپێش
درامای بەرەو بەرزاییەکان؛ ئەڵقەی هەشتەم
- ببینە و ببیستە
- 55 خولەک لەمەوپێش
درامای بەرەو بەرزاییەکان؛ ئەڵقەی حەوتەم
- ببینە و ببیستە
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
چیرۆکە نێژراوەکانی نێو گۆڕستانی کەسنەزان
- ببینە و ببیستە
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەربانگی ئاڤا؛ ڕۆژی جیهانیی ژنان