چۆن سوود لە تیشكی خۆر وەربگرین؟

شەیری بکە لە:
چۆن سوود لە تیشكی خۆر وەربگرین؟

ئاڤا نیوز

خۆر سەرچاوەیەکی زۆر باشە بۆ ڤیتامینەکانی ئەی و دی، کە زۆر  پێویستن  بۆ جەستە، بەڵام بەرکەوتنی درێژخایەن بە تیشکی خۆر لەگەڵ مەترسییەکانیدا دەبێتە هۆی کێشەی تەندروستی لە ماوەی مامناوەند و درێژخایەندا.

سوودەکانی ڤیتامین وەرگرتن لە خۆر: خۆر بە "ڤیتامین ڕووناک" ناسراوە، چونکە بەرپرسە لە کۆنترۆڵکردنی خەواڵۆیی. جگە لەوەش تیشکی خۆر یارمەتی بەرەنگاربوونەوەی دڵەڕاوکێ و خەمۆکی دەدات. هەر لەبەر ئەم هۆکارە لە زستاندا کە تیشکی ڕۆژ کەمتر دەبێتەوە، زیاتر هەست بە بێبزراری و دابەزینی وزە دەکەین.

لەلایەکی ترەوە خۆر یارمەتیدەرە بۆ بەهێزکردنی ئێسکەکان، بەو پێیەی یارمەتی هەڵمژینی کالیسیۆم دەدات، هەروەها یارمەتیدەرە بۆ ڕێگریکردن لە نەخۆشی تەنگەنەفەسی.

خۆر و شێرپەنجە: خۆر لەكاتی ئاوابووندا بەشێوەیەکی دروست یارمەتیدەرە بۆ کەمکردنەوەی مەترسی تووشبوون بە شێرپەنجەی مەمک و سییەکان و قۆڵۆن و پرۆستات. ئەمەش بەهۆی سوودەکانی تیشکەوەیە، بەڵام ئاگاداربە تیشکی خۆر ئێواران زۆر لێتبدات دەبێتە هۆی شێرپەنجەی پێست. هەر لەبەر ئەم هۆکارە بنەڕەتییە، بەوریاییەوە خۆر بەكاربهێنە بۆ ئەوەی مەترسییەکان کەمبکرێنەوە.

 

چۆن مامەڵە لەگەڵ خۆردا بكەین: لە هەر چوار وەرزەكەدا، خۆر مەترسی هەیە، نابێت ڕاستەوخۆ بچیتە بەر خۆر، چونكە تووشی جەڵتە و دابەزینی پەستانی خوێنت دەكات.

 

دوای خۆشۆردن یەكسەر مەچۆرە بەرخۆر، بۆ ئەوەی پێستت بە شێداری بمێنێتەوە و ئاو لەدەستنەدات و ناوبەناو ك ەچوویتە دەرەوە ئاو بخۆرەوە بۆئەوەی تووشی “هایدرەیشن” واتە كەمی ئاویجەستە نەبیت.

بەردەوام لە وەرزە گەرمەكاندا چاویلكە بەركاربهێنە، دەتپارێزێت لە دروستبوونی هێڵی تووڕەبوون و چرچ و لۆچی دەمووچاو  و زیانەكانی دیكەی چاو.

 

کەی بچینە بەرخۆر: بەیانیان تا نیوەڕۆ و پاشنیوەڕۆ لە کاتژمێر 4:30 یان پێنجیی ئێوارە بەدواوە،  بۆ ئەوەی لە کاتژمێرەکانی ناوەندی ڕۆژ ڕزگارت بێت، چونكە لەو كاتانەدا خۆر زۆر مەترسیدارە.

 

بەدرێژایی وەرزەكانی ساڵ دەبێت سوود لە خۆر ببینیت، هەوڵبدە ڕۆژانە 10 خولەك لە بەردەم خۆردا پیاسەبكەیت یان دابنیشیت.

 

سوودە ڕاستەوخۆكانی خۆر

 

- باری دەروونی باشتر دەکات

- بەرەنگاربوونەوەی کەمخەوی

- پەستانی خوێن کەم دەکاتەوە

- کۆلیسترۆڵ هاوسەنگ دەکات

- سیستەمی بەرگری لەش بەهێز دەکات

- بەرەنگاربوونەوەی وەرەمەکان

- دەرکەوتنی پێست باشتر دەکات

- یارمەتی تەندروستی ددان و ئێسک دەدات

 

بەگشتی خۆر هاوڕێی ئێمەیە و سوودەکانی زۆر لە زیانەکانی زیاترن، بەڵام دەبێت بزانین چۆن بە دروستی مامەڵەی لەگەڵ بکەین.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان