
گرافیک - ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
379 مۆلیدەی گەڕەکەکان بەهۆی پرۆژەی ڕووناکییەوە کوژێنراونەتەوە و هەڵگیراون، بەم زووانەش کارەکانی پرۆژەکە دەگاتە پارێزگاکانی دهۆک و هەڵەبجە.
وێنە گەورەکە: پڕۆژەی ڕووناكی کە مەبەستی لێی دابینکردنی کارەبای 24 کاتژمێرییە و دەبێت تاوەکو ساڵی 2026 کارەبای تەواوی هەرێمی کوردستان بکرێتە 24 کاتژمێری، پرۆژەکە لە بەشێکی 21 گەڕەکی هەولێر و 7 گەڕەکی سلێمانی جێبەجێکراوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: زانیارییەکان لەبارەی پرۆژەی ڕووناکی کە مەبەست لێی کارەبای 24 کاتژمێرییە، بەم شێوەیەن:
٠ لەو گەڕەكانەی پڕۆژەی ڕووناكی دەیانگرێتەوە، لەمەولا لە پسوولەی یەكەم 50% داشكاندنیان بۆ دەكرێت، لە پسوولەی دووەمیش 25%، بۆ ئەوەی هاونیشتمانیان هەم هۆشیار بكرێنەوە و هەم لە تێگەیشتن لە پڕۆژەكە زەرەر نەكەن.
٠ بە پێی پێوەری نێودەوڵەتی، هەر مۆلیدەیەك هیندەی 173 ئۆتۆمبێلی بچووك دوانۆكسیدی كاربۆن (CO2) بڵاو دەكاتەوە، كەواتە لابردنی ئەم ڕێژەیەی مۆلیدەکان كە لابراون دەكاتە نزیكەی 60 هەزار 567 ئۆتۆمبێل.
ژمارەکان وا دەڵێن: داتاکانی تێكڕای پارەی كارەبا لە مانگی یەك و دوو كە وەرزی زستانە و خواست لەسەر كارەبا زۆرە، كەمبووەتەوە، بەم شێوەیە:
٠ لە گەڕەكی شادی كە هەژارنشینە، تێكڕای پارەی كارەبا لە مانگی یەكەم 87 هەزار دینار بووە، لە مانگی دووەم كەمبووەتەوە بۆ 75 هەزار دینار.
٠ لە گەڕەكی بەهاری نوێ، تێكڕای پارەی كارەبا بۆ مانگی یەك 97 هەزار دینار بووە، لە مانگی دوو كەمبووەتەوە بۆ 77 هەزار دینار.
٠ لە گەڕەكی بەختیاری، تێكڕای پارەی كارەبا بۆ مانگی یەك 178 هەزار دینار بووە، لە مانگی دوو كەمبووەتەوە بۆ 153 هەزار دینار.
٠ لە گەڕەكی نازناز كە دەوڵەمەندنشینە، تێكڕای پارەی كارەبا لە مانگی یەك 182 هەزار دینار بووە، لە مانگی دوو زیادی كردووە بۆ 227 هەزار دینار بووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 11 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ و سیسی سەبارەت بە غەززە گفتوگۆ دەکەن
- کوردستان
- 40 خولەک لەمەوپێش
عەلی تەتەر: هێرشكارەكەی ئەمڕۆ خەڵكی دهۆك نییە
- کوردستان
- 54 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی سەرەخۆشی لە بەرهەم ساڵح دەکات
- ببینە و ببیستە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە دهۆک جەژنی ئەکیتۆی کلدانی و ئاشووری و سریانییەکان بەڕێوەچوو
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
نانسی عەجرەم دێتە هەولێر و لە پاڤیلیۆن کۆنسێرت دەکات
10 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئەمڕۆوە شەپۆلی گەشتیاری ڕوو لە شارەکانی هەرێمی کوردستان دەکات
11 کاتژمێر لەمەوپێش
ژنانی ئێران بەشدارییان لە نوێژی جەژن کرد
31 ئازار
ئاڤا ڕەمەزانێکی ملیار بینەری تێپەڕ کرد
30 ئازار
ئایا خواردنەوەی چا بۆ خانمانی دووگیان زیانبەخشە؟
29 ئازار
- کوردستان
- 40 خولەک لەمەوپێش
عەلی تەتەر: هێرشكارەكەی ئەمڕۆ خەڵكی دهۆك نییە
- کوردستان
- 54 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی سەرەخۆشی لە بەرهەم ساڵح دەکات
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
لە دهۆک هێرش دەکرێتە سەر ڕێوڕەسمێکی پێکهاتەکان و بریندار هەیە
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزیری ناوخۆی هەرێمی كوردستان و هاوتا بولگارییەکەی كۆ بوونەوە
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاماری سەردانی چارەخوازان بۆ نەخۆشخانەکانی سلێمانی ڕاگەیێنرا