قەڵغانی ئەلیکترۆنی بۆ یەکێتیی ئەوروپا دادەنرێت

شەیری بکە لە:
قەڵغانی ئەلیکترۆنی بۆ یەکێتیی ئەوروپا دادەنرێت

نەخشە و ئاڵای یەکێتیی ئەوروپا و سیمبولی قەڵغانی ئەلیکترۆنی، گرافیک؛ ئاڤا نیوز - ڕامتین هەمەوەند

ئاڤا نیوز

یەکێتیی ئەوروپا ئامادەیە زیرەکیی دەستکرد و ئامرازی دیکە بۆ دروستکردنی "قەڵغانی ئەلیکترۆنی" بەکاربهێنێت، بۆ ئەوەی ژێرخانی گرنگ و کەرتەکانی حکومەتەکان لە هەڕەشەی ئەلیکترۆنی بپارێزێت.

وێنە گەورەکە: ئەم هەنگاوە بەشێکە لە یاسای هاریکاریی ئەلیکترۆنی، کە ئەم هەفتەیە وڵاتانی ئەندامی یەکێتیی ئەوروپا و پەرلەمانی ئەوروپا لەسەری ڕێککەوتن، بەڵام دەبێت پەرلەمان و ئەنجوومەنی ئەوروپا واژۆی کۆتایی لەسەر بکەن.

بۆچی گرنگە:  هێزێکی وا بە دوایین ئامرازەکانی وەک زیرەکیی دەستکرد و شیکاریی پێشکەوتووی داتا دەدرێت کە بتوانن بە خێرایی ڕووداو و هەڕەشەی ئەلیکترۆنی دەستنیشان بکەن.

چۆن دەکرێت: پرۆسەکە لەڕێگەی دابەزاندنی سیستمێکی هۆشیارکردنەوەی ئاسایشی ئەلیکترۆنییەوە دەکرێت، کە دەستبەجێ زانیاری بە بەرپرسان دەدات.


لێدوانە فەرمییەکان: بەرپرسانی یەکێتیی ئەوروپا لە بەیاننامەیەکدا ڕایانگەیاندووە: ئەمە لە کاتێکی زۆر گرنگدایە بۆ ئاسایشی ئەلیکترۆنیی یەکێتیی ئەوروپا، چونکە ڕووداوە جیۆپۆلیتیکییەکان بەردەوام کاریگەری لەسەر ئاسایشی ئەلیکترۆنیی یەکێتیی ئەوروپا دادەنێن.

هاوکات تێری برێتۆن، کۆمیسیاری بازاڕی ناوخۆی یەکێتیی ئەوروپا ڕایگەیاندووە: یاسای هاریکاریی ئەلیکترۆنی هەنگاوێکی گرنگە بۆ دامەزراندنی مەتاڵێکی ئەلیکترۆنیی ئەوروپی.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان