سوودانی لایەنە سوننەکان کۆدەکاتەوە

شەیری بکە لە:
سوودانی لایەنە سوننەکان کۆدەکاتەوە

محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق

ئاڤا نیوز

چوارچێوەی هەماهەنگی داوا لە لایەنە سوننەکان دەکات بەخێرایی  ڕێکبکەون لەسەر بەربژێکردنی کەسێک بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق.

زانیاریی تایبەت: محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بەنیازە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا هەموو لایەنە سیاسییە سوننەکانی پەرلەمانی عێراق کۆبکاتەوە بۆ یەکلاکردنەوەی کێشەی پۆستی سەرۆکی پەرلەمان.


هۆکارە زانراوەکان: خەمیس خەنجەر، سەرۆکی هاوپەیمانی سیادە، محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی حیزبی تەقەدوم و موسەنا سامەڕایی، سەرۆکی هاوپەیمانی عەزم هێشتا ڕێکنەکەوتوون لەسەر بەربژێرکردنی کەسێک بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمان.

ئەوەی پێشبینی دەکرێت: محەممەد حەلبووسی دەیەوێت عەبدولکەریم عەبتان لەبری شەعلان کرەیم بەربژێر بکات بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمان، هەڕەشەی ئەوەیشی کردووە ئەگەر بەربژێرەکەی ئەو نەبێتە سەرۆکی پەرلەمان و خەمیس خەنجەر سالم عیساوی نەکشێنێتەوە، ئەوا دەبێت پۆستە حکومییەکانی پشکی سوننە جارێکی دیکە دابەش بکرێنەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: