
کۆشکی سپی ئەمریکا
ئاڤا نیوز
کۆشکی سپی دژایەتی پلانی وڵاتانی عەرەب سەبارەت بە کەرتی غەززە دەکات و جەخت لە پێشنیازەکەی ترەمپ بۆ ئاوەدانکردنەوەی غەززە دەکاتەوە.
چی ڕوودەدات: دوای ئەوەی لە 25-1-2-2025، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا پلانی ڕاگواستنی فەلەستینیەکانی لە غەززەوە بۆ وڵاتانی دراوسێی وەک میسر و ئوردن خستەڕوو، ئەم پلانەش لەلایەن هەردوو وڵاتەوە ڕەتکرایەوە، بۆ ئەم مەبەستەش ڕۆژی سێشەممە 4-3-2025 سەرکردەی وڵاتانی عەرەبی لە قاهیرە بۆ تاتووێکردنی پلانی ئاوەدانکردنەوەی غەززە کۆبوونەوە. لە بەیاننامەیەکی نووسراودا وتەبێژی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی کۆشکی سپی سەرنج دەخاتە سەر دەرئەنجامەکانی لووتکەکە و ڕەخنەی لێدەگرێت.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: برایان هیوز، وتەبێژی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیی کۆشکی سپی ڕایگەیاند، غەززە ئێستا شوێنێکە ناتوانرێت تیایدا ژیان بکرێت، فەلەستینییەکان ناتوانن لە ناوچەیەکی پڕ لە داروپەردوو ژیان بەسەربەرن، ئێمە پشتیووانی لە دیدگای دۆناڵد ترەمپ دەکەین بۆ ئاوەدانکردنەوەی غەززە.
زانیاریی زیاتر: لووتکەی عەرەبی ئەوەی دووپاتکردەوە، نابێت فەلەستینییەکان ئاوارە و نیشتەجێی شوێنیکی دیکە بکرێن، بەڵکو دەبێت لە خاکی خۆیان بمێننەوە. هاوکات پلانی میسر بۆ ئاوەدانکردنەوەی کەرتی غەززە پەسەندکرا.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: پلانی میسر بۆ ئاوەدانکردنەوەی غەززە لە ماوەی پێنج ساڵدا بە بڕی 53 ملیار دۆلار دەخەملێنرێت. بەشێکی پلانەکە نەمانی حەماس لە کەرتی غەززە لەخۆدەگرێت.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 11 خولەک لەمەوپێش
عەلی تەتەر: هێرشكارەكەی ئەمڕۆ خەڵكی دهۆك نییە
- کوردستان
- 25 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی سەرەخۆشی لە بەرهەم ساڵح دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
نانسی عەجرەم دێتە هەولێر و لە پاڤیلیۆن کۆنسێرت دەکات
9 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئەمڕۆوە شەپۆلی گەشتیاری ڕوو لە شارەکانی هەرێمی کوردستان دەکات
11 کاتژمێر لەمەوپێش
ژنانی ئێران بەشدارییان لە نوێژی جەژن کرد
31 ئازار
ئاڤا ڕەمەزانێکی ملیار بینەری تێپەڕ کرد
30 ئازار
ئایا خواردنەوەی چا بۆ خانمانی دووگیان زیانبەخشە؟
29 ئازار
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا سزای نوێ بەسەر پیشەسازیی درۆنی ئێرانیدا دەسەپێنێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی بۆ پزیشکیان: هەڕەشەکانی سەر ئێران ڕەتدەکەینەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ شەرع ئەنجامدا