
گرافیک - ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
لە 48 کاتژمێری داهاتوودا لە وەزارەتی دارایی عێراق وردبینیکردن لە لیستی مووچەی مانگی دوو تەواو دەبێت و دەست بە ڕێکارەکانی ناردنی پارە دەکرێت، چاوەڕوان دەکرێت ئەم هەفتەیە 950 ملیار بۆ تریلۆنێک دینار بنێردرێت.
چیرۆکی سەرەکی: شاندی تەکنیکی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان ماوەی پێنج ڕۆژە لە بەغدایە و هێشتا نەگەڕاوەتەوە. کاریان تەواوکردنی ڕێکارەکانی ناردنی مووچەی مانگی دوو و وەڵامدانەوەی پرسیارەکانی وەزارەتی دارایی عێراقە لەبارەی لیستی مووچە.
لێدوانی فەرمی: کەمێک پێش ئێستا سەرچاوەیەکی باڵا و ئاگاداری وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان تایبەت بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، لە 48 کاتژمێری داهاتوودا وردبینیکردن لە لیستی مووچە تەواو دەبێت ڕەنگە زووتریش، ئینجا دەست بە ڕێککارەکانی ناردنی پارە دەکرێت کە بڕەکەی لەنێوان 950 ملیار بۆ تریلۆنێک دینارە.
یەكێک لە ئەندامانی ئەو شاندەی لە بەغدایە بە ئاڤای گوت، "چاوەڕوان دەکرێت لە چەند ڕۆژی ئایندەدا لەم هەفتەیە دەست بە ناردنی پارەی مووچەی مانگی دوو بکرێت، کەوتووەتە سەر ئەوەی وردبینی و ڕێکارە ئیدارییەکان کەی تەواو دەبن".
سەرچاوەکەی وەزارەتی دارایی گوتیشی، ئەگەر هیچ نەیەتە پێشەوە ئەم هەفتەیە پارە دەگات.
ئەمەش بزانە: لەگەڵ ئەوەی پارە خرایە سەر هەژماری هەرێمی کوردستان لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی، لە هەرێمی کوردستان دەستبەجێ لیستی مووچەی مانگی دوو ڕادەگەیێنرێت و دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 14 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ و سیسی سەبارەت بە غەززە گفتوگۆ دەکەن
- کوردستان
- 43 خولەک لەمەوپێش
عەلی تەتەر: هێرشكارەكەی ئەمڕۆ خەڵكی دهۆك نییە
- کوردستان
- 57 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی سەرەخۆشی لە بەرهەم ساڵح دەکات
- ببینە و ببیستە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە دهۆک جەژنی ئەکیتۆی کلدانی و ئاشووری و سریانییەکان بەڕێوەچوو
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
نانسی عەجرەم دێتە هەولێر و لە پاڤیلیۆن کۆنسێرت دەکات
10 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئەمڕۆوە شەپۆلی گەشتیاری ڕوو لە شارەکانی هەرێمی کوردستان دەکات
12 کاتژمێر لەمەوپێش
ژنانی ئێران بەشدارییان لە نوێژی جەژن کرد
31 ئازار
ئاڤا ڕەمەزانێکی ملیار بینەری تێپەڕ کرد
30 ئازار
ئایا خواردنەوەی چا بۆ خانمانی دووگیان زیانبەخشە؟
29 ئازار
- بزنس
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە کەرکووک پارەی غازی ماڵان بە ئۆنلاین لە هاووڵاتیان وەردەگیرێت