
دوو کارمەندی کۆمپانیای نەت لە کێڵگەیەکی نەوتی
ئاڤا نیوز
كۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی كوردستان (ئەپیكۆر) لە ڕاگەیێنراوێكدا ئاشكرای دەكات، تاوەكو ئێستا پەیوەندییان پێوە نەكراوە سەبارەت بە دەستپێكردنەوەی هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان.
چیرۆكی سەرەكی: ئەمڕۆ وەزیری نەوتی عێراق بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند، لە چەند كاتژمێری داهاتوودا هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان دەستپێدەكاتەوە، لەبەرامبەردا كۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی كوردستان ( ئەپیكۆر) كە ئەركی دەرهێنانی نەوتی هەرێمی كوردستانی لە ئەستۆیە بێئاگایی خۆی ڕادەگەیێنێت و دەڵێت، دەبێت ڕێككەوتن بكرێت.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئەپیكۆر لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (X) بڵاوی كردەوە: ئامادەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستانن، بەڵام لە چوارچێوەی ڕێککەوتنەکان و تاوەکو ئێستاش بۆ ئەو مەبەستە، پەیوەندییان پێوە نەکراوە، کۆمپانیاکانی ئەندام لە کۆمەڵەکە ئامادەن دەست بە هەناردەکردنی نەوتی کوردستان بکەنەوە، بەڵام ئەگەر ڕێککەوتنی فەرمی بكرێت و دڵنیاییش لە پارەدان بۆ تێچووی هەناردەکردنی نەوت لە ڕابردوو و داهاتوودا بدرێت، بەمەرجێک ڕێککەوتنەکە هاوسەنگ بێت لەگەڵ مەرجە دارییەکانی کۆمپانیاکان.
لەلایەكی دیكەوە: حەیان عەبدولغەنی، جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری نەوتی عێراق، ئەمڕۆ هەینی 28-2-2025 ڕایگەیاند: کۆمپانیای سۆمو لەڕێگەی بەندەری جەیهانی تورکیاوە دەست بەهەناردەکردنەوەی ئەو نەوتە دەکات کە لە کێڵگە نەوتییەکانی هەڕێمی کوردستان بەرهەم دێت، لە قۆناغی یەکەمدا بە ڕێژەی سەرەتایی ڕۆژانە 185 هەزار بەرمیل هەناردە دەکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 13 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ و سیسی سەبارەت بە غەززە گفتوگۆ دەکەن
- کوردستان
- 42 خولەک لەمەوپێش
عەلی تەتەر: هێرشكارەكەی ئەمڕۆ خەڵكی دهۆك نییە
- کوردستان
- 56 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی سەرەخۆشی لە بەرهەم ساڵح دەکات
- ببینە و ببیستە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە دهۆک جەژنی ئەکیتۆی کلدانی و ئاشووری و سریانییەکان بەڕێوەچوو
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
نانسی عەجرەم دێتە هەولێر و لە پاڤیلیۆن کۆنسێرت دەکات
10 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئەمڕۆوە شەپۆلی گەشتیاری ڕوو لە شارەکانی هەرێمی کوردستان دەکات
12 کاتژمێر لەمەوپێش
ژنانی ئێران بەشدارییان لە نوێژی جەژن کرد
31 ئازار
ئاڤا ڕەمەزانێکی ملیار بینەری تێپەڕ کرد
30 ئازار
ئایا خواردنەوەی چا بۆ خانمانی دووگیان زیانبەخشە؟
29 ئازار
- بزنس
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە کەرکووک پارەی غازی ماڵان بە ئۆنلاین لە هاووڵاتیان وەردەگیرێت