
د. محەممەد شوكری، سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی كوردستان
ئاڤا نیوز
دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی كوردستان كار بۆ ئەوە دەكات كە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو ئەمساڵ ژمارەی پرۆژەكانی وەبەرهێنان زیاتر بێت لەو چوارچێوەیەدا بڕیارێكی سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی، هاوكار دەبێت.
وێنە گەورەكە: بە بڕیاری سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی، ئاسانكاری بۆ ئەو پرۆژانەی وەبەرهێنان دەكرێت كە لە ناوچە دوورە دەست و كەم گەشەسەندووەكانی هەرێمی كوردستان ئەنجام دەدرێن وەك بەخشین لە كرێی خزمەتگوزاریی پرۆژەكان و چەند تێچوویێكی دیكەی مۆڵەتی وەبەرهێنانی پرۆژەكان، بەمەش ئەمساڵ ژمارەی پرۆژەكان زیاتر دەبن.
لێدوانی فەرمی: د. محەممەد شوكری، سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی كوردستان بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند:
- لێخۆشبوون لە ڕسوماتی وەبەرهێنان لە ناوچە كەم گەشەسەندووەكان، بڕیارێكی سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانییە، ئەمە بۆ یەكەمجار لە پارێزگای هەڵەبجە جێبەجێ كرا، ئەمەش بۆ ئەوەیە كە بتوانین لە چەند ساڵی داهاتوودا، گەشەسەندنی شارە گەورەكان ببەین بۆ ناوچە كەم گەشەسەندووەكانیش، خۆشبەختانە لە ساڵی 2024 ئەنجامە ئەرێنییەكانی ئەو بڕیارە دەركەوتن.
- لە ساڵی 2024دا 183 مۆڵەتی وەبەرهێنانمان داوە، 71 پرۆژە لە هەولێر، 112 پرۆژەی دیكە لە سەرجەم ناوچەكانی دیكەی هەرێمی كوردستان بوونە و جۆرێك لە دابەشبوونێكی یەكسان لەنێوان سەرجەم شار و شارۆچكەكانی دیكە لە پێدانی مۆڵەتی وەبەرهێنان هەبووە.
- بۆ هەر مۆڵەتێكی وەبەرهێنان پێویستمان بە 297 هەنگاوە بۆ حكومەت و وەبەرهێنەر، بەنیازین بەشێك لە هەنگاوەكان بكەینە ئۆنڵاین بۆ ئەوەی ئاسانكاریی زیاتر بۆ وەبەرهێنەران بكەین.
- بۆ ئەو ئامانجە كار دەكەین كە ئەمساڵ لە سەرووی 200 مۆڵەتی پرۆژەی وەبەرهێنانمان هەبێت، بۆیە سەرجەم فەرمانگەكانمان ڕاسپاردووە كە كار بۆ ئەم بابەتە بكەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 13 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ و سیسی سەبارەت بە غەززە گفتوگۆ دەکەن
- کوردستان
- 42 خولەک لەمەوپێش
عەلی تەتەر: هێرشكارەكەی ئەمڕۆ خەڵكی دهۆك نییە
- کوردستان
- 56 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی سەرەخۆشی لە بەرهەم ساڵح دەکات
- ببینە و ببیستە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە دهۆک جەژنی ئەکیتۆی کلدانی و ئاشووری و سریانییەکان بەڕێوەچوو
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
نانسی عەجرەم دێتە هەولێر و لە پاڤیلیۆن کۆنسێرت دەکات
10 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئەمڕۆوە شەپۆلی گەشتیاری ڕوو لە شارەکانی هەرێمی کوردستان دەکات
12 کاتژمێر لەمەوپێش
ژنانی ئێران بەشدارییان لە نوێژی جەژن کرد
31 ئازار
ئاڤا ڕەمەزانێکی ملیار بینەری تێپەڕ کرد
30 ئازار
ئایا خواردنەوەی چا بۆ خانمانی دووگیان زیانبەخشە؟
29 ئازار
- بزنس
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە کەرکووک پارەی غازی ماڵان بە ئۆنلاین لە هاووڵاتیان وەردەگیرێت