
ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سووریا بۆ قۆناغی ڕاگوزەر. وێنە - AFP
ئاڤا نیوز
بڕیارە ئەم هەفتەیە سەرۆککۆماری سووریا بۆ قۆناغی ڕاگوزەر سەردانی ئوردن بکات و لەگەڵ شای ئوردن تاوتوێی پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات بکەن.
وێنە گەورەکە: لەوەتەی پۆستی سەرۆکایەتی بۆ قۆناغی ڕاگوزەر لە سووریا وەرگرتووە، ئەحمەد شەرع سەردانی هەریەک لە سعوودیەو تورکیای کردووە، ئەم سەردانەی بۆ ئوردن دەبێتە سێیەم سەردانی فەرمی بۆ دەرەوەی وڵات و بڕیارە سەرەتای مانگی داهاتووش سەردانی میسر بکات.
زانیاریی بەدەستهاتوو: دوو سەرچاوەی ئوردنی ڕۆژی دووشەممه ڕایانگەیاند کە ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سووریا بۆ قۆناغی ڕاگوزەر ئەم هەفتەیە سەردانی شانشینی هاشمیی ئوردن دەکات.
زانیاریی زیاتر: بە وتەی ئەو دوو بەرپرسە کە بە ئاژانسی ڕۆیتەرزیان ڕاگەیاندووە، ڕۆژی چوارشەممە شەرع سەردانی شانشینی ئوردن دەکات و لەگەڵ شا عەبدوڵڵا کۆدەبێتەوە و تاوتوێی پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات دەکەن.
ئەمەش بزانە: بە مەبەستی بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی خێرای ئەنجوومەنی کۆمکاری وڵاتانی عەرەبی لە میسر کە بڕیارە 2025-03-04 بەڕێوەبچێت، لەلایەن عەبدولفەتاح سیسی، سەرۆککۆماری میسرەوە بانگهێشتی ئەحمەد شەرع بۆ میسر کراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 24 خولەک لەمەوپێش
تمەن بەهاکەی بە نزیکەی 50% لە دەست دەدات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 44 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل هێرشی زەمینی بۆ سەر غەززە دەستپێدەکاتەوە
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە پارێزگایەکی عێراق لە ئاهەنگێکی بووک گواستنەوەدا پێنج کەس دەکوژرێن
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سۆسیالیست: بەشداریكردنمان لە حكومەت ئەگەرێكی بەهێزە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 44 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل هێرشی زەمینی بۆ سەر غەززە دەستپێدەکاتەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل هێرشەکانی بۆ سەر غەززە فراوانتر دەکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ و سیسی سەبارەت بە غەززە گفتوگۆ دەکەن