لە بەغدا کەسێک دەستگیر دەکرێت کە بۆ پارە "خۆی هەڵداوەتە" بەردەم ئۆتۆمبێلی هاووڵاتیان
- عێراق
- 24 شوبات

دیمەنی ژمارەیەک پۆلیس بەغدا لەکاتی جێبەجێکردنی ئەرکدا، وێنە: INA
ئاڤا نیوز
پۆلیسی بەغدا دەڵێت، کەسێکیان دەستگیرکردووە کە بۆ پارە "خۆی هەڵداوەتە" بەردەم ئۆتۆمبێلی هاووڵاتیان و دواتریش بۆ لێخۆشبوون لە خاوەن ئۆتۆمبێلەکە، داوای پارەی کردووە.
چیرۆکی سەرەکی: وەک پۆلیسی بەغدا ئاشکرای کردووە باندی تاوانکاریی لەسەر ئەم بابەتە دروستبوون، کە ئەندامەکانیان خۆیان فڕی دەدەنە بەردەم ئۆتۆمبێلی هاووڵاتیان، دواتریش داوای پارەی خوێن دەکەن ئەگەر کەسەکەش پارە نەدات هەڕەشەی لێدەکەن.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: پۆلیسی بەغدا دەڵێت، تۆمەتبارەکە دوای ئەوەی خۆی فڕێداوەتە بەردەم ئۆتۆمبێلی هاووڵاتیی خۆی وەک بریندار نیشان داوە کاتێک خاوەن ئۆتۆمبێلەکەش دەیبات بۆ نەخۆشخانە، تۆمەتبار داوای پارەی خوێنی برینداربوون لە خاوەن ئۆتۆمبێلەکە دەکات.
زانیاریی زیاتر: کاری ئەو جۆرە کەسانە ئەوەیە، ئەگەر خاوەن ئۆتۆمبێلەکە ڕەتیبکاتەوە پارەی پێبدات، تۆمەتبار هەڕەشەی لێدەکات کە بە ڕێگەی کۆمەڵایەتیی و عەشائیریی پارەکەی لێ دەسەنێت، پۆلیسی بەغدا جەختی کردووەتەوە کە ئەو تۆمەتبارە دەستگیرکراوە و دانی بە تاوانەکەیدا ناوە، ڕێکاری یاسایشی لە دژ گیراوەتەبەر.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 14 خولەک لەمەوپێش
عەلی تەتەر: هێرشكارەكەی ئەمڕۆ خەڵكی دهۆك نییە
- کوردستان
- 28 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی سەرەخۆشی لە بەرهەم ساڵح دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
نانسی عەجرەم دێتە هەولێر و لە پاڤیلیۆن کۆنسێرت دەکات
9 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئەمڕۆوە شەپۆلی گەشتیاری ڕوو لە شارەکانی هەرێمی کوردستان دەکات
11 کاتژمێر لەمەوپێش
ژنانی ئێران بەشدارییان لە نوێژی جەژن کرد
31 ئازار
ئاڤا ڕەمەزانێکی ملیار بینەری تێپەڕ کرد
30 ئازار
ئایا خواردنەوەی چا بۆ خانمانی دووگیان زیانبەخشە؟
29 ئازار
- عێراق
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی سکاڵا دژی لەتیف ڕەشید تۆمار دەکات
- عێراق
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
هەوڵی بەقاچاخهێنانی بڕێکی زۆر کەبتاگۆن بۆ عێراق پووچەڵ دەکرێتەوە
- عێراق
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دادی عێراق 500 زیندانی ئازاد دەکات
- عێراق
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
سەبارەت بە حووسییەکان عێراق بەڵێن دەدات