
لیستی مووجە لەگەڵ دراوی عێراقی. گرافیک - ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
ناردنی لیستی مووچەی مانگی دوو بۆ بەغدا لە ئان و سات دایە، ئەگەر لە دوو ڕۆژی داهاتوودا نەنێردرێت، ناردنی پارە دەکەوێتە مانگی سێ.
چیرۆکی سەرەکی: ئەم مانگەش لیستی مووچە بە سیستەمی پەیرۆڵ ئامادەکراوە، لە ڕۆژانی ڕابردوودا ئاڤا لەگەڵ چەند سەرچاوەیەکی جیاوازی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان قسەی کرد، وتیان تەواوە بووە و هیچ کێشەیەکی نەماوە، بڕیار بوو ئەمڕۆ بنێردرێت، بەڵام نەنێردرا.
لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی لە بارەی ناردنی لیستەکە بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، ناردنی لە ئان و سات دایە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەم مانگە ناردنی لیستی مووچە دواکەوت، ئەم مانگەش 28 ڕۆژە، تەنیا 5 ڕۆژ ماوە ئەم مانگە تەواو بێت هێشتا لیست بۆ بەغدا نەنێردراوە. دوای ئەوەی دەشنێردرێت، لە وەزارەتی دارایی عێراق وردبینی بۆ دەکرێت و چەند ڕۆژێکی پێویستە، ئەگەر لەم یەک دوو ڕۆژە نەنێردریت، مووچەی مانگی دوو دەکەوێتە مانگی سێ.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
پێنتاگۆن: ژمارەی هێزەکانمان لە سووریا کەمدەکەینەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا: دۆخی سووریا مەترسیدارە
- ژینگە
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
حكومەتی هەرێمی كوردستان پێدانی قەرز بۆ كارەبای وزەی خۆر دەستپێدەكات
- ژینگە
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە شەقڵاوە پاشماوەی خۆراک لە زبڵ و خاشاک جیا دەکرێتەوە
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
مەراسیمی بەخشین تایبەت بە کاکەییەکان بەڕێوەدەچێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئاڤا گوتار و ڤیدیۆیەكی بڵاونەكراوەی سەرۆك بارزانی بڵاو دەكاتەوە
16 نیسان
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پیرۆزبایی لە یانەی دهۆک دەکات
15 نیسان
یانەی دهۆک بۆ یەکەمجار لە مێژوودا بووە پاڵەوانی جامی کەنداو
15 نیسان
یاری نێوان یانەی دهۆک و قادسیە بە ئامادەبوونی زیاتر لە 25 هەزار هاندەر بەڕێوەدەچێت
15 نیسان
نرخی ئامێری PS5 بەرزدەبێتەوە
14 نیسان