نرخی مریشک لە بازاڕەکانی کوردستان بەرز دەبێتەوە

شەیری بکە لە:
نرخی مریشک لە بازاڕەکانی کوردستان بەرز دەبێتەوە

دیمەنی یەکێک لە کێڵگە پەلەوەرییەکانی کوردستان. وێنە - ئاڤا میدیا

 

ئاڤا نیوز

ئەمڕۆ نرخی مریشک بەڕێژەیەکی زۆر بەرزبووەوە، وتەبێژی وەزارەتی کشتووكاڵیش لەمبارەیەوە دەڵێت 'لە شارەکانی خواروو و ناوەڕاستی عێراق ئەنفلۆنزا لە کێڵگە پەلەوەرییەکانی داوە، بۆیە خواست لەسەر گۆشتی کێڵگەکانی کوردستان زۆرە'.

چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ شەممە، نرخی یەک کیلۆ مریشک 400 بۆ 500 دینار لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بەرزبووەتەوە، ئەمەش گلەیی هاونیشتمانیانی بەدوای خۆیدا هێناوە.

لێدوانی فەرمی: هیوا عەلی، وتەبێژی وەزارەتی کشتووكاڵ بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: ئەنفلۆنزای باڵندە لە کێڵگە پەلەوەرییەکانی شارەکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراقی داوە، ئەوەش ترسی لای خەڵکەکەیان دروست کردووە، بۆیە خواستیان لەسەر بەرهەمی گۆشتی کێڵگە پەلەوەرییەکانی هەرێمی کوردستان زۆر بووە.

زانیاری پەیامنێر: ڕزگار کۆچەر پەیامنێری ئاڤا میدیا لەگەڵ چەند بازرگانێکی مریشک لەبارەی بەرزبوونەوەی نرخ قسەی کردووە، لەوبارەیەوە گوتی: دوو مانگە هێلکەی تروکێنەر لە تورکیاوە داخلی هەولێر و دهۆک نەبووە، ئەمەش هۆکاری سەرەکی بەرزبوونەوەی نرخەکانە.

زانیاری زیاتر: ئەمڕۆ لە کێڵگە پەلەوەرییەکان یەک کیلۆ مریشک بە سێ هەزار دینار فرۆشراوە، بەڵام لە دوکانەکان بە سێ هەزار و 600 دینار فرۆشراوە، پێشبینی دەکرێت نرخەکان تاوەکو سێ هەزار و 900 دینار بەرزببێتەوە.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: نزیکەی دوو هەزار کێڵگەی پەلەوەری گەورە لە هەرێمی کوردستان هەیە، بەرهەمی ئەم کێڵگانە پێداویستی ناوخۆ پڕدەکەنەوە و 40%ـی بەرهەم بۆ شارەکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق دەنێردرێت.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ