خانەوادەیەکی حەوت کەسی لە ئیدلب بەهۆی تەقینەوەیەکەوە گیان لەدەستدەدەن

شەیری بکە لە:
خانەوادەیەکی حەوت کەسی لە ئیدلب بەهۆی تەقینەوەیەکەوە گیان لەدەستدەدەن

تەقینەوەیەک لە سووریا، وێنە: AFP

ئاڤا نیوز

 

ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند، حەوت کەسی یەک خانەوادە لە باکووری ڕۆژئاوای سووریا بەهۆی تەقینەوەیەکەوە گیانیان لەدەستداوە.

 

چیرۆکی سەرەکی: بەهۆی هەڵگرتنی کەرستە و پاشـماوەی جەنگییەوە لەلایەن بەشێک لە خانەوادەکانی سووریاوە زۆرجار تووشی کارەساتی مرۆیی دەبن، ڕێکخراوەکانی چاودێری مرۆیش هۆشدارییان لەوبارەیەوە داوە. 

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند، ڕۆژی پێنجشەممە بەهۆی تەقینەوەی پاشماوەی جەنگی و هەڵگیراوەوە، لە شارۆچکەی نێرەب لە باکووری ڕۆژئاوای سووریا، خانەوادەیەکی حەوت کەسی گیانیان لەدەستداوە کە دوو لە ئەندامەکان ژنێک و منداڵێک بوون. 

 

زانیاریی بەدەستهاتوو: بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی لە میدیاکانی سووریا بڵاوکراوەتەوە، ئەو ماڵەی تەقینەوەکەی تیایدا ڕوویداوە، پێشتر کاری کۆکردنەوە و بازرگانیکردنیان کردووە بە پاشماوە جەنگییەکانەوە. 

 

ئەمەش بزانە: بەشێک لە ڕێکخراوە ناحکومییەکانی ئەو وڵاتە هۆشدارییان داوە لە ئەگەری تەقینەوەی ژمارەیەکی زۆر لەو کەرستە جەنگی و سەربازییانەی کە لە ساڵی 2011ەوە تاوەکو ئێستا بەکارنەهێنراون، مەزندە دەکرێت ژمارەی تەقەمەنییە نەتەقیوەکان لە نێوان 100 بۆ 300 هەزار بێت. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ