
ئاڤا نیوز
فیلمی 100 ساڵ ئەو فیلمەیە کە تا 90 ساڵی دیکە بڕیاری پەخشکردنی نییە، بۆیە ئێمە کە لە ژیانداین ناتوانین بیبینین.
ئەوەی لەوبارەیەوە دەگوترێت: فیلمی 100 ساڵ،
- فیلمێکی ژانەری خەیاڵییە کە تاوەکو یەک سەدەی دیکە نابێت پەخشبکرێت، ڕەنگە تەمەنی ئێمە ڕێگە نەدات بتوانین ئەم فیلمە ببینین.
- ئەم فیلمە بۆ سینەماکاران و ئەوانەی چاودێرێکی وردی فیلمن، بووە بە نهێنییەک وەک یاری پەزڵ زۆر بە پەرۆشن بۆ بینینی.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: فیلمی 100 ساڵ، لە ساڵی 2015 لە نوسینی جان مالکوچ، هەروەها دەرهێنانی ڕوبرت رۆدریگز دروست کراوە، خاڵی سەیر و سەمەرەی ئەم فیلمە تەنها لە کاتی پەخشکردنەکەیەتی کە بڕیارە لە ساڵی 2115 پەخشبکرێت. هاوکات فیلمەکە بەپێی ترەیلەرەکەی بێت وا نیشان دەدات چیرۆکەکەی خەیاڵییە.
ئەمەش بزانە: داستانی فیلمەکە تا ئەمڕۆ زۆر بە باشی و بە نهێنی پارێزراوە، تەنها ترەیلەرەکەی نەبێت کە بینراوە، ئەم فیلمە لە فەرەنسا لە شوێنێکی نهێنی باش پارێزراوە کە زۆر پێشکەوتووانەیە شوێنەکەی کە شووشەیەکی دژە شکانە و دژە گووللەیە.
زانیاریی زیاتر: شووشەکە لە 18-9-2115 بە شێوەیەکی تۆماتیکی خۆی دەکرێتەوە و پەخش دەکرێت و دەتوانرێت ببینرێت.
- هاوکات بلیتی فیلمەکە شێوەیەکی ئاسنی هەیە کە دایک و باوکان دەتوانن بیکڕن و دەستاودەست تا سەدەیەکی دیکە بیگوازنەوە بۆ نەوەکانی دواتریان.
- جۆن مالکویچ لە فیلمی 100 ساڵ بەشداری کردووە داستانی فیلمەکە هەر تایبەتە بەو ساڵەی تێدا پەخش دەکرێت ئێمە دەتوانین بڵێین تەنها دەتوانین بڕۆین و ترەیلەرەکەی ببینین .
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 13 خولەک لەمەوپێش
بەهۆی خۆڵبارینەوە هەزاران هاووڵاتی ڕوو لە نەخۆشخانەکان دەکەن
- کوردستان
- 40 خولەک لەمەوپێش
ئاڤا میدیا ناوی قایمقامی خورماڵ بڵاودەکاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
نرخی ئامێری PS5 بەرزدەبێتەوە
16 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا دیمەنی دەستگیرکردنی دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر بڵاودەکاتەوە
17 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنفالێک لەپێشمانەوە
14 نیسان
فایلی خەڵک؛ لە هەولێر خانووێک دوای 31 ساڵ خاوەنی بۆ پەیدا دەبێت
13 نیسان
بەرگریی شارستانیی سلێمانی مەلەكردن لە چەم و ڕووبارەكان قەدەغە دەکات
13 نیسان
- کولتوور
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هەردی سەلامی نوێترین بەرهەمی بەناوی " کوردستان" بڵاودەکاتەوە
- کولتوور
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر پێشانگەیەکی تایبەت بە یادی ئەنفال دەکرێتەوە