بۆ بونیادنانەوەی غەززە سەرۆکی میسر بە پرۆژەیەکی 20 ملیار دۆلاری سەردانی سعوودیە دەکات

شەیری بکە لە:
بۆ بونیادنانەوەی غەززە سەرۆکی میسر بە پرۆژەیەکی 20 ملیار دۆلاری سەردانی سعوودیە دەکات

دیمەنی وێرانی غەززە دوای جەنگ. وێنە - AFP

 

ئاڤا نیوز

پلانی وڵاتانی عەرەبی بۆ بونیادنانەوەی غەززە دەگاتە 20 ملیار دۆلار و لەلایەن عەبدولفەتاح سیسی سەرۆکی میسر ئامادەکراوە.

وێنە گەورەکە: دوای وەستانی شەر لەنێوان حەماس و ئیسرائیل هەوڵەکان بۆ ئەوەن بە خێرایی چارەسەرێک بۆ دۆخی غەززە بدۆزرێتەوە، ئێستا میسر پێشنیازێکی هەیە بۆ وڵاتانی عەرەبی و دروستکردنی هەماهەنگی بۆ بونیادنانەوەی غەززە و بەهای پرۆژەکە 20 ملیار دۆلارە.

پێدراوە راستەکان: عەبدولفەتاح سیسی سەرۆکی میسر ئەم هەفتەیە سەردانی سعوودیە دەکات و پلانی وڵاتەکەی بۆ وڵاتانی عەرەبی دەباتە ریاز. رۆژی هەینی کۆبوونەوەیەک لەنێوان هەریەک لە سعوودیە، میسر، ئوردن، ئیمارات و قەتەر لە ریاز بەڕێوەدەچێت، گفتوگۆ لەسەر پلانی بونیادنانەوەی غەززە دەکەن و سیسی پێشنیازەکە دەخاتە بەردەم وڵاتانی عەرەبی.

زانیاریی زیاتر: ڕۆیتەرز ڕایگەیاندووە دوای ئەم کۆبوونەوەیە لە 4ـی مانگی ئازار لە قاهیرە لوتکەی وڵاتانی عەرەبی بەرێوەدەچێت.

ئەمەش بزانە: ئەمە لەکاتێکدایە پێشتر ترەمپ کۆمێنتی خۆی لەسەر غەززە داوە و دەڵێت غەززە شوێنێکی باشە بۆ وەبەرهێنان و نیازی هەیە بیکات بە شوێنێکی گەشتیاری و مۆدێرن (ریڤی ئێرا)ـی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: