
دیمەنی غەززە دوای جەنگ. وێنە - AA
ئاڤا نیوز
وڵاتی میسر میوانداری لوتکەی بەپەلەی عەرەبی سەبارەت بە پێشهاتەکانی پرسی فەڵەستین لە مانگی سێی ئەمساڵ بەڕێوەدەچێت.
چیرۆکی سەرەکی: بڕیاربوو لوتکەی بەپەلەی عەرەبی لە 27ـی ئەم مانگە لە قاهیرەی پایتەختی میسر بەڕێوەبچێت، بەڵام بەهۆی ڕەچاوکردنی خشتەی کاری سەرکردەکان دواخرا بۆ چواری مانگی داهاتوو بۆ ئەوەی زۆرترین سەرکردەی وڵاتان بەشداربن بۆ تاوتوێ کردنی پرسی فەڵەستین.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: حسام زەکی، یاریدەدەری سکرتێری گشتیی کۆمکاری عەرەبی ڕایگەیاند:
٠ لوتکەکە بۆ خستەڕووی پلانێکی عەرەبییە سەربارەت بە کەرتی غەززە و ڕەتکردنەوەی پێشنیازەکانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکایە بۆ ئاوارەکردنی هاووڵاتییانی فەڵەستینی بۆ میسر و ئوردن.
٠ میسر پێشنیارێک دەخاتەڕوو کە تیشک دەخاتە سەر ئاوەدانکردنەوەی کەرتی غەززە و ڕەخساندنی هەلی کار بۆ هاووڵاتییانی فەڵەستین.
قووڵتر: بەڕێوەچوونی ئەم لوتکەیە لە کاتێکدایە کە ئەمریکا پێشنیازی ئەوەی کردووە هاووڵاتییانی کەرتی غەززە ئاوارەی وڵاتانی میسر و ئوردن بکرێن و کەرتەکە لەلایەن ئەمریکاوە بەڕێوەببرێت بە بیانووی ئاوادانکردنەوە و ڕەخساندنی هەڵی کار بۆ دانیشتووانی.
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ساڵێکدا 975 کەس لە ئێران لەسێدارە دراون
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
نەهەنگەکان بە کۆمەڵ خۆیان دەکوژن
22 کاتژمێر لەمەوپێش
شەپۆلێکی سەرما بەڕێوەیە لە 10 ساڵی ڕابردوودا هاوشێوەی نەبووە
19 شوبات
ئاڤا ڕێککەوتنی هەولێر و بەغدا لەبارەی کاتی ناردنی مووچە ئاشکرا دەکات
19 شوبات
لە وەزارەتی داد دوو هەزار و 500 فەرمانبەر لە وەرگرتنی زەوی سوودمەند دەبن
19 شوبات
مێتا لایڤەکانی فەیسبووک دەسڕێتەوە
19 شوبات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ساڵێکدا 975 کەس لە ئێران لەسێدارە دراون
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی ڤیزەی سووریا بۆ هاووڵاتییانی عێراق بۆ 250 دۆلار بەرزدەبێتەوە