پارێزگاری بانکی ناوەندیی: هەڵاوسان بۆ 3% دابەزیوە

شەیری بکە لە:
پارێزگاری بانکی ناوەندیی: هەڵاوسان بۆ 3% دابەزیوە

بانکی ناوەندیی عێراق

ئاڤا نیوز

پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق ڕایگەیاند، سیاسەتی دارایی وڵات سەرکەوتنی بەدەستهێناوە و توانیویانە هەڵاوسان لە 7%ەوە بۆ 3% کەمبکەنەوە.

چیرۆکی سەرەکی: بەرزبوونەوەی بەردەوامی بەهای پێداویستییەکان و بەجێگیریی مانەوەی داهاتی تاک، هەڵاوسان دروستدەکات و هاووڵاتی ناچارە هەمان پێداویستی بە نرخێکی زیاتر بکڕێت، بەگوێرەی ڕاپۆرتەکانیش لە عێراق کرێی کارەبا، جگەرە، ماسی، هۆیەکانی کاتبەسەربردن و گۆشت زۆرترین هەڵاوسانیان تێدا دروستبووە.

لێدوانی فەرمی: عەلی عەلاق، پارێزگاری بانکی ناوەندیی لەمیانەی بەشداریکردنی لە کۆنگرەی وەبەرهێنان و وزەی نوێ و پشتیوانی عێراق و ئوردن، کە لە عەممانی پایتەختی ئوردن بەڕێوەچوو، ئاماژەی بەوەکرد، "بەشێوەیەکی نایاب توانیومانە کۆنتڕۆڵی هەڵاوسان بکەین، بەجۆرێک ئێستا هەڵاوسان لە 7%ەوە بۆ 3% کەمکراوەتەوە".

ئەوەشی خستەڕوو، پرۆسەی چاکسازی بانکەکان و دووبارە ڕێکخستنەوەی کاروبارەکانیان بە باشترین شێواز بەڕێوەدەچێت، کە بریتییە لە دوو بەش ئەوانیش بریتین لە چاکسازی لە بانکە حکومییەکان و پابەندکردنی بانکە ناحکومییەکانە تا بەگوێرەی پێوەرە نێودەوڵەتییەکان ئەرکەکانیان جێبەجێ بکەن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: