وتەبێژی ئەنجوومەنی ڕاژەی عێراق بۆ ئاڤا: دەکرێت دامەزراندنی یەکەمەکان کوردستانیش بگرێتەوە

شەیری بکە لە:
وتەبێژی ئەنجوومەنی ڕاژەی عێراق بۆ ئاڤا: دەکرێت دامەزراندنی یەکەمەکان کوردستانیش بگرێتەوە

ژمارەیەک دەرچووی زانکۆ

ئاڤا نیوز

حکومەتی عێراق بڕیاری دامەزراندنی پێنج هەزار و 903 یەکەمی زانکۆ و پەیمانگاکان و هەڵگرانی بڕوانامەی خوێندنی باڵای پەسەندکرد، بڕیارەکە ئەوانەش دەگرێتەوە کە دەرچووی زانکۆ و پەیمانگاکانی کوردستانن، بەڵام دانیشتووی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستانن.

لێدوانی فەرمی: سەعد لامی، وتەبێژی ئەنجوومەنی ڕاژەی عێراق بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند:

- ئەمڕۆ بڕیاری دامەزراندنی پێنج هەزار و 903 کەس لە سێ یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگاکانی عێراق و خاوەن بڕوانامەکانی ماجستێر و دکتۆرا لە چوارچێوەی قۆناغی دووەمی دامەزراندنی ئەم توێژە دەرچوو، بڕیارەکە ئەو سێ یەکەمانەی زانکۆکانی هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە، کە دانیشتووی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستانن.

- بەگوێرەی یاسای بودجە لە قۆناغی یەکەمدا و بەیەک وەجبە، 31 هەزار کەس لە سێ یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگاکانی عێراق و خاوەن بڕوانامەکانی ماجستێر و دکتۆرا دامەزرێنران کە بۆ ساڵانی دارایی 2021 و 2022 و 2023 بوو.

- بۆ ساڵی 2024، شەش هەزار و 500 پلەی وەزیفی بۆ سێ یەکەمەکان و هەڵگرانی بڕوانامەی خوێندنی باڵا تەرخانکراوە و ئەمڕۆ بڕیاری دامەزراندنی پێنج هەزار و 903 کەسیان دەرچوو.

- پەیوەست بە قۆناغی سێیەمیش، وتەبێژی ئەنجوومەنی ڕاژەی عێراق وتی، لە سێ مانگی داهاتوودا قۆناغی سێیەمی دامەزراندنی سێ یەکەمەکان و هەڵگرانی بڕوانامەی خوێندنی باڵا ڕادەگەیێنن کە هەشت هەزار پلەی وەزیفی لەخۆدەگرێت.

- لەبارەی سێ یەکەمەکانی کوردستانیش، دەکرێت بڕیاری دامەزراندنی سێ یەکەمی زانکۆ و پەیمانگاکان و هەڵگرانی بڕوانامەی خوێندنی باڵا هەرێمی کوردستانیش بگرێتەوە، بەڵام ئەم بڕیارە پێویستی بە ڕێککەوتن و هەماهەنگی لە نێوان هەولێر و بەغدا هەیە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: