کریپتۆ سەرۆکی ئەرجەنتین رووبەرووی دادگا دەکاتەوە

شەیری بکە لە:
کریپتۆ سەرۆکی ئەرجەنتین رووبەرووی دادگا دەکاتەوە

خافێر میلی سەرۆکی ئەرجەنتین، وێنە: AP

ئاڤا نیوز

 

پەرەپێدان و بانگەشەکردن بۆ جۆرێکی دراوی کریپتۆ، خافێر میلی سەرۆکی ئەرجەنتین ڕووبەرووی لێپێچینەوەی یاسایی دەکاتەوە.

 

چیرۆکە سەرەکییەکە: ڕۆژی هەینی ڕابردوو، خافێر میلی، سەرۆکی ئەرجەنتین بڵاوکراوەیەکی لە ئێكس بڵاوکردەوە تێیدا بانگەشەی بۆ دراوی ($LIBRA) دەکرد کە گوایە ئەم دراوە پاڵپشتی دابینکردنی سەرچاوەی دارایی دەکات بۆ بزنسە بچووکەکان و کۆمپانیا دەستپێشخەرەکان. بڵاوکردنەوەی لینکی کڕین لەلایەن خافێر وایکرد نرخی دراوەکە بەشێوەیەکی نائاسایی بەرزبێتەوە و بگاتە نزیکەی 4 ملیار دۆلار، دوای چەند کاتژمێرێک بڵاوکراوەکەی دەسڕێتەوە و زیانێکی زۆر بە کڕیارانی دراوەکە دەگات.

 

ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: بەشێک لە پارێزەران لە دادگای تاوانەکانی ئەرجەنتین تۆمەتی ساختەکارییان داوەتە پاڵ سەرۆکی وڵاتەکە و داوای یاساییان لە دادگاکە تۆمار کردووە، لەگەڵ ئەوەشدا ئۆپۆزیسیۆنی ئەو وڵاتە دەڵێت کار دەکەن بۆ ئامادەکردنی پلانی شێوازی لێپێچینەوە لە سەرۆک.

 

بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: نووسینگەی سەرۆکایەتیی ئەرجەنتین رۆژی دووشەممە ڕایگەیاند، بڕیاری سڕینەوەی ئەم پۆستە بۆ دوورکەوتنەوە لە گریمانە و بڕیاری خستنەبازاڕی دراوەکە دەگەڕێنێتەوە. 

 

زانیاریی زیاتر: نووسینگەی سەرۆکایەتی ئەرجەنتین ڕاشیگەیاندووە کە سەرۆک دەستی لە پەرەپێدانی دراوی کریپتۆدا نەبووە، فەرمانگەی دژە گەندەڵی حکومەت لێکۆڵینەوە دەکات و هەرکەسێک دەستی لە بابەتەکەدا هەبێت دیاری دەکات.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: