گرانی و پەروەردە و گەندەڵی وەک سێ کێشەی سەرەکی لە تورکیا دەستنیشان دەکرێت

شەیری بکە لە:
گرانی و پەروەردە و گەندەڵی وەک سێ کێشەی سەرەکی لە تورکیا دەستنیشان دەکرێت

بازاڕی بۆرسەی تورکیا

ئاڤا نیوز


بەرزبوونەوەی تێچوونەکانی ژیان لە تورکیا لە ساڵی ڕابردوو کاریگەری دەروونی زیاتر لەسەر پیاوان دروست دەکات بەراورد بە ئافرەتان.

 

وێنە گەورەکە: دامەزراوەی ئاماری تورکیا (تویک) ئەنجامی ڕاپرسی بۆ پێوانەکردنی ڕەزامەندی دانیشتووان لەو وڵاتە لە ساڵی 2024 بڵاوکردەوە. بەپێی ڕاپۆرتەکە ئاستی دڵخۆشی ئەو کەسانەی تەمەنیان لە سەرووی 18 ساڵییەوە بەراورد بە ساڵی پێشخۆی دابەزینی تۆمارکردووە. هەروەها، ئاستی رەزامەندی ژیان لەو وڵاتە بەراورد بە 2023 دابەزیوە. 

 

پێدراوە راستەکان: تویک هەریەک لە بەرزبوونەوەی نرخەکان بەگشتی (گرانی) و سیستەمی پەروەردە و گەندەڵی لە دامەزراوەکان بە سێ بەرچاوترین کێشە لە ساڵی 2024 دیاری دەکات.

 

زانیاریی زیاتر: بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە ڕێژەی دڵخۆشی لەنێوان ئافرەتان زیاترە بەراورد بە پیاوان لە تورکیا.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: